بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای پیرۆزبایی كردن بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە لەو جووتیارانەی كە ئەمڕۆ سێ شەممە لەلایەن لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت پێشوازی كران، هاوكات دووپاتی كردەوە كە وەزارەت بەدواداچوون دەكات بۆ سەرجەم كێشەكانی جووتیاران، دەربارەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لەلایەن سایلۆكان كە لە 15-7-2016 كۆتایی دێت بڕیاردرا بە هەوڵ و كۆششی هەموو لایەك بۆ 25-7-2016 درێژبكرێتەوە، ئاماژەشی بە دیداری ئەم دواییەی لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی عێراقی فیدڕاڵ كرد كە باسیان لە چارەسەركردنی زۆربەی كێشەكان كردووە، بە تایبەتیش كێشەی گواستنەوەی بەروبوومی سەوزەو میوە لەنێوان هەرێمی كوردستان وز پارێزگاكانی دیكەی عێراق، دووپاتیشی كردەوە كە وەزارەت هەمیشە بەتەنگ كێشەو داواكاریی جوتیارو خاوەن پڕۆژەكانەوەیە و بەردەوام ئەو بڕیارو رێنماییانە دەردەكات كە لە بەرژەوەندیی ئەواندایە، دواتر لیژنەكە گوێبیستی كێشەكان بوو، لەوانە كێشەی زەویی جووتیاران خرایەڕوو و باسیان لێوەكرا، ئەمە وێڕای چەندین كێشەی دیكە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە