كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: هیوادارم ئەم بارانە ببێتە مایەی رەحمەت و بووژاندنەوەی زیاتری كەرتی كشتوكاڵ

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هیوای خواست بارانی ئەم ساڵ ببێتە مایەی رەحمەت و بووژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵ و بەرهەمی جووتیاران زیاتر گەشە بكات و بنەمای ئابووریی هەرێمی كوردستان زیاتر پتەوبكات، بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە میانی سەرپەرشتی كردنی هەفتانەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران لە دیوانی وەزارەت، لە نزیكەوە گوێی لە داواكاری و كێشەكانی جووتیاران گرت، كە پەیوەست بوون بە زەویی كشتوكاڵی و كێشەی تەسویەو تەملیكی زەوییەكان، ، سەبارەت بە بابەتی بیرلێدان جەختكرایەوە لەسەر پابەندبوون بە رێنماییەكان بۆ لێدانی بیرو پارێزگاری كردن لە سامانی ئاوی ژێر زەوی، وێڕای ئەمانە چەندین كێشەو داواكاریی خرانە بەرباس لەوانە داوای هەندێ جووتیار بە دابینكردنی پەیین لە وەرزی ئێستای چاندندا هاوكات چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی مەڕو ماڵات، لەلای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی لەوە كردەوە كە وەزارەت بەپێی توانا هەوڵی جێبەجێكردنی كێشەو داواكارییەكان دەكات.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 10/11/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 802 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department