كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
لە كۆبوونەوەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاراندا، جەختكرایەوە لەسەر بەدواداچون و چارەسەركردنی كێشەو داواكارییەكانیان

قسەكردن و دۆزینەوەی چارەسەر دەربارەی چەندین كێشەی زەوی و زارو وبیرلێدان و داواكاری و كێشەی دیكە ناوەڕۆكی ئەو كۆبوونەوەیە بوو كە ئەمڕۆ وەك رۆژانی سێ شەممەی هەموو هەفتەیەك لەلایەن لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران ئەنجامدرا، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا ئەوە روون كرایەوە كە وەزارەت بەردەوامە لە بەدواداچوونی ورد بۆ داخوازی و كێشەكانی جووتیاران بە پێی رێنماییەكان و لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، سەبارەت بە كێشەی زەویی جووتیاران بۆچوون و چارەسەر دەست نیشانكرا بۆ ئەوانەی ئەو كێشانەیان هەبوو، بەڵام ئەوەی پەیوەستە بە بیرلێدان جەختكرایەوە كە ئەو بابەتە پێویستە بەپێی رێنماییەكان چارەسەربكرێت تاكو زیان بە ئاوی ژێرزەوی نەگات و ئاستی ئاو كەم نەكات یان زیاتر بكات، وێڕای چەندین كێشەی دیكە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا، دووپاتیش كرایەوە كە چارەسەركردنی هەندێ لەو گرفتانە بە رێگەی لیژنەی پسپۆڕ و بە هاوكاریی یەكە ئیدارییەكان لە شارو شارۆچكەكان ئەنجام دەدرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 12/04/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 451 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department