كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
عەلوەیەكی گەورەی هاوچەرخی سەوزەومیوە لە شاری هەولێر كرايەوە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەشداریی كرد لە رێوڕەسمی كردنەوەی عەلوەی گەورەی هاوچەرخی هەولێر، كە لەلایەن نەوزاد هادی پارێزگای هەولێر بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی كوردستان و شاندێكی وڵاتی چیك كە لە بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی ئەو وڵاتەو باڵیۆزەكەی لە بەغداو كونسوڵەكەی نوێنەری دەستەی وەبەرهێنان و ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان و بەرپرسان و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكان كرایەوە، لەم رێوڕەسمەدا چەندین وتار لەلایەن بەرپرسی كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكەو پارێزگاری هەولێرو كونسوڵی چیك و ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان خوێنرانەوەكە تێیدا بەگشتی ئاماژەیان بە گرنگیی ئەم پڕۆژە ئابوورییە كرد، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە وتارێكدا وێڕای دەستخۆشی لە جێبەجێكارانی ئەم پڕۆژەیە، بە پڕۆژەیەكی ستراتیژیی لەقەڵەمدا و ئامادەیی وەزارەتی بۆ پشتیوانیكردن لە جووتیاران دووپاتكردەوەو ئاماژەشی بە هاتنی شاندی باڵای چیك كرد بۆ كوردستان و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ و ئەو بابەتانەی باسكران بە تایبەتیش جێبەجێکردنی رێکەوتنێك تایبەت بە كارگەی دروستكردنی تراكتۆری جۆری زیتۆر كە بە سێ قۆناغ دەبێت لە قۆناغی یەکەم چەند تراکتۆرێک بۆ جووتیارانی ھەرێم دەکڕدرێن، لە قۆناغی دووەم پارچەکانی تراکتۆرەکە لەناوخۆی ھەرێم دەبەسترێن و لە قۆناغی سێیەمیشدا، کارگەیەک بەناوی (کارگەی کوردستان) بۆ دروستکردنی تراکتۆر لە شاری ھەولێر دەکرێتەوە، کە ھەمان جۆری تراکتۆری زیتۆی چیکییە، بەڵام ناوەکەی دەبێتە تراکتۆری کوردستان، هاوكات دووپاتی كردەوە كە لەئێستادا وەزارەت پاڵپشتی بەرهەمی خۆماڵیی جووتیاران دەكات لە دانەوێڵەو سەوزەو میوە، بە دانانی باجيش لەسەر هاوردە لە كاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆ هانی جووتیاران دراوە كە زیاتر رووبكەنە بووژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ، شایانی باسە ئەم پڕۆژەیە لەسەر رووبەری 200 دۆنم زەوی دروست دەكرێت، كە تا ئێستا تەنیا (5) هۆڵی بۆ سەوزەو میوەی لێ دروستكراوەو و لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە مۆڵەتی دامەزراندنی دراوە و كۆمپانیای RMG ENGINEERS زۆرینەی كارەكانی كۆنتڕۆڵی جۆری ئەنجام داوە، تێچووی قۆناخی یەكەم 43 ملیۆن دۆلارەو بەشی یەكەمی 180 دوكان لەخۆدەگرێت و لە ئایندەشدا هۆڵەكانی بەروبوومی وشككەرەوەش تەواو دەكرێن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 28/03/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1022 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department