كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
ئیتاڵیا پرۆژەیەكی پێشكەوتووی گەشەپێدانی چاندن و كارگەی بەرهەمهێنانی رۆنی زەیتون لە كوردستان بەڕێوەدەبات

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە كارمیلا فیكارا قونسڵی ئیتالیا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری، لە دیدارەكەدا كە ژمارەیەك لەبەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەی بوون، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەگەرمی بەخێرهاتنی میوانەكەی كرد و جەختی كردەوە كە وەزارەت بەردەوام هەماهەنگی و هاوكاریی لەگەڵ وڵاتانی پێشكەوتوو و كۆمپانیا بیانییەكان دەكات بە شێوەیەك كە رەچاوی پێداویستی و بەرنامەكانی وەزارەت بكرێت و یارمەتیدەر بێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجی سەرەكیی لە دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و ئاو، دواتر شاندی میوان باسی لە ئامانجی سەردانەكەی كرد كە بریتییە لە بەرنامەی پڕۆژەیەكی سەرتاپاگیری گەشەپێدانی چاندنی زەیتون و بەرهەمهێنانی رۆنی زەیتون، بەرنامەكە بریتییە لە دروستكردنی دوو كارگەی بەرهەمهێنانی رۆنی زەیتون لە هەولێر و سلێمانی و راهێنانی كارمەندو فەرمانبەر و جووتیاران و هێنانی شارەزای ئەو بوارە و ناردنی ستافێكی تەكنیكی لە كارمەندانی وەزارەت بۆ پەیمانگەی شاریCIHAM-BARI كە شارێكی پێشكەوتووە مەشق و راهێنانەكەش لەسەر سیستەمی ئیتاڵی بۆ بەرهەمهێنانی رۆنی زەیتوون بەهەمان كوالیتی ئیتاڵی ئەنجام دەدرێت، دوای تەواوبوونی پڕۆژەكە لایەنی ئیتاڵی بۆ ماوەی دوو ساڵ سەرپەرشتیی لەئەستۆدەگرێت، تێچووی ئەم بەرنامەیە بە هاوبەشی لە نێوان حكومەتی ئیتاڵیاو حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت، هاوكات لە لای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای خۆشحاڵی بەم پڕۆژەیە دووپاتی كردەوە كە وەزارەت لەلایەن ستافێكی هونەرییەوە دوای گەیشتن بە وردەكارییەكانی پرۆژەكە لە پەیوەندیدا دەبێت تاكو بەیەكەوە دیراسەی بكەن و دواتر بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە. لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەشدا ئاماژەی بەوە كرد كە سەبارەت بە ئیتاڵیا بەو ناوەی كە یەكێكە لە وڵاتە پێشكەوتووەكانی ئەوروپا لە بواری كشتوكاڵ و بەنداوەكان و بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای تازە لە پرۆسەی كشتوكاڵ و ئاودێری، ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵیی بۆ ئێمە كە زیاتر هاوكاری و هەماهەنگی لەنێوانماندا پەرەبسێنێت، لەلای خۆشیەوە كارمیلا فیكارا قونسڵی ئیتالیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەیی وڵاتەكەی پیشاندا بۆ هەماهەنگی و هاوكاری لە جێبەجێكردنی پرۆژەكانی وەزارەت بە پێی ئەولەویات و پێداویستییەكانی وەزارەت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 09/03/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 879 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department