بەچاودێریی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ئامادەبوونی دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێرو ئەندامانی ژوورەكەو لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەری لە پەرلەمانی كوردستان و هەردوو قونسڵی فەڵەستین و ئوردن لە هەرێمی كوردستان و ژمارەیەكی زۆری پسپۆڕو شارەزایان، یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازییەكان لە هەرێمی كوردستان وۆركشۆپێكی بۆ كاری هەڵسەنگاندنی ستراتیژییەتی پێشكەوتنی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان سازكرد، دارا جەلیل خەیات وتاری لیژنەی ئامادەكاریی وۆركشۆپەكەی خوێندەوەو سوپاسی ئامادەبووانی كردو ئاماژەی بە گرنگیی سێكتەری كشتوكاڵ كرد وەك كەرتێكی زیندوو و بنەمای سەرەكیی ئابووری بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراك بە تایبەتیش كە هەموو بنەما سەرەكییەكانی ئەم كەرتە لە زەویی بەپیت و كەشوهەوای گونجاو جووتیارو شارەزای زۆر لەئارادایە، عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە وتەیەكیدا وێڕای سوپاسگوزاری بۆ رێكخستنی ئەم وۆركشۆپە، ئاماژەی بەو میكانیزم و بەرنامانە كرد كە وەزارەت ئەم ساڵ و ساڵانی پێشتریش بۆ بووژاندنەوەی كشتوكاڵ پەیڕەوی كردوون و روونیشی كردەوە كە ئامانجی سەرەكیی وەزارەت پشت بەستنە بە بەرهەمی خۆماڵی و دابینكردنی ئاسایشی خۆرك و ئاو، عەبدولستار مەجید لە درێژەی قسەكانیدا جەختی لەوە كردەوە كە وەزارەت بەو پەڕی خۆشحاڵییەوە پێشوازی لەو راسپاردانە دەكات كە لە كۆتایی وۆرك شۆپەكە دەردەچن و پێشكەش بە وەزارەت بكرێن، تاكو لە نزیكەوە بە ناوەڕۆكەكانی ئاگاداربێت و هەماهەنگی بكات بۆ زیاتر كاركردن لە پێناو بایەخدان بە سێكتەری كشتوكاڵ، ئەمەو لەم وۆرك شۆپەدا چەندین بابەتی گرنگی تێدا پێشكەشكرا، یەكەمیان بە ناوی(دیارترین ئاكارەكانی ستراتیژیی پەرەسەندنی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان) لەلایەن دكتۆر خالد دەلۆ راوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، دووەمیان بە ناوی(ئاسۆكانی كاری بەرنامەكانی بەشداریكردنی حكومەت لەگەڵ كەرتی تایبەت) لەلایەن دكتۆر ئەنوەر عەبدولڵا بەرزنجی راوێژكاری سەرۆكی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكان لە هەرێم، بابەتی سێیەم لەلایەن دكتۆر هانی ناسر هرمز مامۆستا لە كۆلیژی كشتوكاڵی زانكۆی سەڵاحەدینەوە پێشكەشكرا، بابەتی چوارەم بە ناوی (هەڵسەنگاندنی رۆڵی رێكخراوە كشتوكاڵییە خۆماڵییەكان لە هەرێم) لەلایەن خاتوو دیمەن سەیدا فەتاح سەرۆكی كۆمەڵەی كشتیارانی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان، پێنجەم بابەت لەلایەن شێروان ئەنوەر مستەفا بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی بازاڕی هەولێر بۆ كاغەزی دراو بە وەكالەت پێشكەشكرا بە ناوی( تەحەددیاتی بەرنامەكانی پارەداركردنی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان)، ئەمەو دوای گفتوگۆكردن و دەربڕینی راوسەرنج و تێبینییەكان لە كۆتایی وۆرك شۆپەكەدا چەندین راسپاردەی گرنگ بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان دەرچوون.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی