كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:02 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: دەرگای عەلوەكان لەرۆژانی داهاتووش كراوە دەبێت

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە دەرگای عەلوەكان كراوەبووەو لە رۆژانی ئایندەش بەكراوەی دەمێننەوە. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وتی، ئەمڕۆ شەممە دەرگای عەلوەكان كراوەبووە لە رۆژانی ئایندەش كراوە دەبێت. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكردووە، لەسەر بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئەو بازرگانانەی سەوزەو میوەو(پێداویستی رۆژانەی خەڵك) هاوردە دەكەن كارەكانیان ناوەستێت. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ڤیدیۆ و وێنەی عەلوەكانی كوردستانی لەپەڕەی خۆی داناوە و باسی لەوەكردووە، كە نوێنەرەكانی وەزارەتەكەی لە عەلوەكان بەردەوام سەرنج و پێشنیاری ئاراستە دەكەن بۆ چارەسەركردنی هەر كێشەو گرفتێك كە دروست دەبێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 14/03/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 9 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department