كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
وەزارەتی كشتوكاڵ و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە كێشەكانی ئاو دەكۆڵنەوە

بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە بەڕێز عەلی رەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە یاوەریی مەسعود كاكەڕەش بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، لە دیدارەكەدا كە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاو ئامادەی بوو، سەرەتا باس لە ئامانجی سەردانەكەیان بۆ وەزارەت كرا كە بریتی بوو لە باسكردنی رەوشی ئاو لە هەندێ شوێنی پارێزگاكەو هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو وەزارەت، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر روونی كردەوە كە لە ناوئەنجومەنەكە 15 لیژنە هەیە یەكێك لەوانە لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوە كە تایبەتە بە بەدواداچوونی كێشەكانی كشتوكاڵ و ئاو لە پارێزگاكەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، بۆیە ئەوان ئامادەیی خۆیان پیشان دا بۆ زیاتر هاوكاری كردن لە چارەسەركردنی ئەو كێشانە، دواتر بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ئاماژەی بە كێشەی بێ ئاویی كرد لە ناحیەی دارەتوو، لە لای خۆشییەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە پێویستە هاوكاریی زیاتر بكەن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە سەرهەڵدەدەن و جەختی كردەوە كە وەك بەڕێوەبەرایەتی ئاو پێویستە پلانێكی تۆكمەتان هەبێت بۆ ئیدارەكردنی ئاو و دانانی پێوەر لە ماڵەكان و شوێنە گشتییەكان بۆ دەست گرتن بە ئاوەوە، ئاماژەشی بە رێنماییەكانی قەدەغەكردنی بیرلێدان كرد و بەهەدەرنەدانی ئاو كە هەندێ ساڵ بە هۆی گۆڕانكاریی لە كەش و هەوا كاریگەریی دەبێت بۆ سەر كەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی و روونیشی كردەوە كە لیژنەیەك لە وەزارەتەوە سەردانی دارەتوو دەكات بۆ ئاشناببون بە پێویستیی ناوچەكە بە ئاوو بیرلێدان، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەو رێوشوێنانەی كە وەزارەت بۆ بەدواداچوونی سەرپێچیكاران گرتویەتییە بەر لە پێناو دابین كردنی ئاساییشی ئاو لە هەرێمی كوردستاندا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 27/04/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1204 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department