كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە فیستیڤالی كۆلیژی كشتوكاڵی زانكۆی سەلاحەدین: پەیوەندیی نێوان وەزارەت و كۆلیژەكانی كشتوكاڵ لە رووی توێژینەوەی زانستی بەرز دەنرخێنێت

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە سێكتەری كشتوكاڵ بنەمای سەرەكیی ئابووریی هەرێمی كوردستانەو ئەم سێكتەرە لە رووی گرنگییەوە هیچی لە سێكتەری نەوت كەمتر نییە، بۆیە پێێویستە دامەزراوە حكومییەكان و پەرلەمانی كوردستان و میدیكان و جووتیاران بە پەرۆش و بە هیممەتێكی بەرزەوە لەو سێكتەرە بڕوانن، ئەم وتانەی وەزیر لە میانی ئامادەبوونی بەڕێزیاندا هات لە یەكەمین فیستیڤاڵی كشتوكاڵی كۆلیژی كشتوكاڵی زانكۆی سەلاحەدین كە بە هەماهەنگی و هاوكاریی چەندین فەرمانگەی حكومی و كۆمپانیای كەرتی تایبەت سازكرا، كە تێیدا نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و پەرلەمانتارانی كشتوكاڵ و سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین و ژمارەیەكی زۆری مامۆستایانی كۆلیژەكان و بەرپرسان و قوتابیان ئامادەی بوون، چەندین وتار پێشكەشكرا وێڕای نمایشكردنی كورتەفلیمێك سەبارەت بە كۆلیژەكەو بەشەكانی، لە وتەكەیدا عەبدولستار مەجید دووپاتی كردەوە كە وەزارەت لە سیاسەت و بەرنامەكانی خۆی تایبەت بە پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ بەردەوامە، لەم رووەوەش هەنگاوی بەرچاوی هاویشتووە، هەر لە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و دانانی باج لەسەر هاوردە لە كاتی پێگەیشتنی بەرهەمی خۆماڵی و بەمەش هەم سوود بە جووتیاران دەگەیەنێت هەمیش پەرە بە بەروبوومی خۆماڵی دەدرێت و داهات بۆ حكومەت دەستەبەردەكات، روونیشی كردەوە كە زۆر بەرهەمی ستراتیژی گەیشتوینەتە خوددابینكاری و خودبژێوی، جەختیشی كردەوە كە توێژینەوەی زانستی رۆڵی گرنگی هەیە لە پەرەپێدانی تواناو لێهاتوویی كادیرانی كشتوكاڵ بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆلیژەكانی كشتوكاڵ هەنگاوی بەرچاوی هەڵێناوە، ئەمەو دواتر وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی میوانان فیستیڤاڵەكەی كردەوەو گەشتێكی بەناو نمایشی ناو بەشەكانی فیستیڤاڵەكەدا كردو دەستخۆشی لە بەش و كۆمپانیا تایبەتەكان كرد بۆ سازدانی ئەم فیستیڤاڵەو هیوای خواست لە داهاتووشدا هەر بەردەوام بێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 15/05/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 618 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department