بە بۆنەی سالڕۆژی پزیشكانی ڤێتێرنەری جیهانییەوە، بە ناوی خۆم و وەزارەتەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە پزیشكانی ڤێتێرنەریی كوردستان دەكەم، هەروەها رۆڵی سەندیكای ڤێتێرنەریی كوردستان/ مەڵبەندی گشتی و سەرجەم لقەكانی لە پارێزگاكان بەرز دەنرخێنم كە بەردەوام لە چالاكی و كاری رۆژانەدان لە پێناو پاراستنی سامانی ئاژەڵ كە بنەمایەكی گرنگی سێكتەری كشتوكاڵ و ڤێتێرنەرییە لە هەرێمی كوردستان، هەموو ساڵێك لە دوارۆژی شەممەی مانگی نیساندا سەرجەم پزیشكانی ڤێتێرنەریی جیهان یادی ئەم رۆژە دەكەنەوە، ئەركی سەرشانی پزیشكانی ڤێتێرنەری بەرلەوەی پیشە بێت مامەڵەكردن و خۆشەویستی و بەخششە بۆ ژیانی مرۆڤایەتی، وەفادارییە بۆ بوونەوەران بە گشتی، ئەوان بەو ئەركە پارێزگاریی لە تەندروستیی مرۆڤ و ئاژەڵ و گیانلەبەران دەكەن، بۆیە ئەركێكی قورسە، بەڵام دڵنیایین بە دڵسۆزی و گیانی لەخۆبردنەوە لە ئیش و كارەكانیان بەردەوام دەبن، ئێمەش لەلای خۆمانەوە وەكو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پشتگیریی تەواوتان دەكەین تاكو لە ئیش و كارەكانتان سەركەوتووبن، بۆیە شایانی رێزو پێزانینن.. پیرۆز بێت رۆژی ڤێتێرنەریی جیهانی لە سەرجەم پزیشكان بە گشتی و لە پزیشكانی ڤێتێرنەریی هەرێمی كوردستان بە تایبە تی و هەر سەركەوتوو بن. عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان 25/4/2015
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی