كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: سەرەڕای قەیرانی دارایی، وەزارەت بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی جووتیاران و پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی

بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی لەوە كردەوە كە وەزارەت بە هەموو شێوەیەك و بەپێی توانا لە خزمەتكردن و پاڵپشتیكردنی جووتیارانی كوردستان بەردەوام دەبێت، لە میانی كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت كە ئەمڕۆ سێ شەممە ئەنجام لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیاران ئەنجام درا، بەڕێزیان دووپاتی كردەوە كە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی لەكاتی پێگەیشتنی ئەركێكی ساڵانەی وەزارەتە و بەردەوام بەپێی وەرزەكان پەیڕەودەكرێت، بە تایبەتیش كە لەم دواییەدا بڕیاری قەدەغەكردنی بەرهەمی هاوردەمان داوە، بەڵام جارێكی دیكە جەختی لەوە كردەوە كە نەبوونی بودجەی پێویست و ئەو قەیرانە داراییەی كە رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە دەستی وەزارەتی بەستووە تا زیاتر هاوكاریی جووتیاران و پڕۆژەكانی كشتوكاڵ بكات، ئاماژەشی بە بەنداوی دێگەڵە كرد كە دوێنێ كرایەوە و خزمەتێكی بەرچاو بە جووتیارانی دەڤەرەكە دەكات لەرووی بەراوكردنی زەوییەكانیان، ئومێدیشی خواست كە بەپێی پلان و بەرنامەی وەزارەت بتوانرێت بەنداوو پۆندی دیكە لە ناوچەكانی دیكەی كوردستان ئەنجام بدرێت، دواتر جووتیاران بە راشكاوی كێشەكانیان خستە بەردەم لیژنەكە كە پەیوەست بوون بە كێشەی زەوی و زارو موڵكایەتی و بیرلێدان و هاوكاریی وەزارەت، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە وەزارەت هەمیشە بەتەنگ كێشەو داواكاریی جوتیارو خاوەن پڕۆژەكانەوەیە و بەردەوام ئەو بڕیارو رێنماییانە دەردەكات كە لە بەرژەوەندیی ئەواندایە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 28/06/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 661 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department