حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆر بە كەرتی كشتوكاڵ دەدات و بەهەموو توانایەكیش پشتیوانی لێدەكات، لە دیدارێكی بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ بەڕێز سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دیوانی وەزارەت كە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەی بوون، چەندین تەوەر و بابەت باسیان لێوەكرا، لەوانە هەنگاوەكانی وەزارەت لە رووی پاراستنی بەروبومی خۆماڵیی جووتیاران لە دانەوێڵەو سەوزەو میوە و دانانی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە كە كۆی باجی بەدەستهاتوو لە ساڵی 2015 گەیشتۆتە 71.626.750.000 دینار، ئەمەش كاریگەریی ئەرێنی هەبووە بۆ سەر جووتیاران كە زیاتر رووبكەنە چاندن و بەرهەمهێنانی بەروبوومی كشتوكاڵی و ساغكردنەوەی ئەم بەرهەمە، جەختیش كرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی جێبەجێ كردنی ئەم یاسایەی پاراستنی بەرهەمی كشتوكاڵ و بایەخی زیاتر بە بەرهەمە ستراتیژییەكان بدرێت بەمەبەستی گەیشتن بە خودبژێوی و تێراخۆ، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ پێویستە چەندین خاڵ رەچاوبكرێت لەوانە نەخشەڕێگا یان پلان و بەرنامە، هەروەها میكانیزمی جێبەجی كردن، هاوكات بوونی توانای دارایی، دوا بەدوای دیدارەكە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ راگەیاندنی وەزارەت بەڕێز سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونی كردەوە: كە پشتیوانی كردنی كەرتی كشتوكاڵ زۆر پێویستە چونكە نەك هەر لە هەرێمی كوردستان بەڵكو لای هەموو وڵاتان كشتوكاڵ بە بنەمای ژێرخانی ئابووری دەژمێردرێت، بۆیە لە كوردستانیش حكومەتی هەرێم زۆر بەبایەخەوە دەڕوانێتە ئەو كەرتە گرنگە و بەهەموو توانایەك پشتیوانی لێدەكات و هەنگاوەكانی وەزارەتیش بۆ ئەم مەبەستە زۆر بە گرنگ دەزانێت و هیوادارە هەمیشە لە پلان و بەرنامەكانی خۆی بۆ پێشخستنی پڕۆسەی كشتوكاڵ بەردەوام بێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی