كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:02 AM
"كەرتی گشتی و تایبەت بە هاوتەریب لە كشتوكاڵ كار دەكەن"

وەزیری کشتوکاڵ: بەبێ دەستگرتنی كەرتی تایبەت كشتوكاڵ ناچێتە قۆناغێكی دڵخۆشكەر وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، ئاسانكاری بۆ كەرتی تایبەت دەكەین بۆ ئەوەی كەرتی گشتی و تایبەت بە هاوتەریب لە كشتوكاڵ كار بكەن. ئەم وتانەی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە میانی سەردانێكی مەیدانی بوو كە ئەمڕۆ یەك شەممە 2020/4/12، بۆ هەریەك لە كۆمپانیایی ئالیكی باراش و كێڵگەیەكی پەلەوەر لە دەشتی قوشتەپە ئەنجامیدا. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، ئامانجی سەردانەكە بۆ گوێگرتنە لەسەرنج و كێشەكانیان لە پێناو چارەسەركردنیان. وتیشی، بایەخی تایبەت دەدەین بەكەرتی تایبەت بۆ ئەوەی هاوتەریب لەگەڵ كەرتی گشتی وەبەرهێنان لەكشتوكاڵ و ئاودێری بكەن، چونكە بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری بەبێ دەستگرتنی كەرتی تایبەت ناچێتە قۆناغێكی دڵخۆشكەر. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رونیشكردەوە، سیاسەتی وەزارەتمان ئاسانكاریە بۆ كەرتی تایبەت لەچوار چێوەی یاسا بەركارەكان، بۆیە ئەو كێشانەی كارگەكانی ئالیك هەیانە لەگەڵ كێڵگەكانی پەلەوەر هەنگاو بەرەو چارەسەركردنیان دەنێین."كەرتی گشتی و تایبەت بە هاوتەریب لە كشتوكاڵ كار دەكەن" وەزیری کشتوکاڵ: بەبێ دەستگرتنی كەرتی تایبەت كشتوكاڵ ناچێتە قۆناغێكی دڵخۆشكەر وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، ئاسانكاری بۆ كەرتی تایبەت دەكەین بۆ ئەوەی كەرتی گشتی و تایبەت بە هاوتەریب لە كشتوكاڵ كار بكەن. ئەم وتانەی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە میانی سەردانێكی مەیدانی بوو كە ئەمڕۆ یەك شەممە 2020/4/12، بۆ هەریەك لە كۆمپانیایی ئالیكی باراش و كێڵگەیەكی پەلەوەر لە دەشتی قوشتەپە ئەنجامیدا. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، ئامانجی سەردانەكە بۆ گوێگرتنە لەسەرنج و كێشەكانیان لە پێناو چارەسەركردنیان. وتیشی، بایەخی تایبەت دەدەین بەكەرتی تایبەت بۆ ئەوەی هاوتەریب لەگەڵ كەرتی گشتی وەبەرهێنان لەكشتوكاڵ و ئاودێری بكەن، چونكە بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری بەبێ دەستگرتنی كەرتی تایبەت ناچێتە قۆناغێكی دڵخۆشكەر. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رونیشكردەوە، سیاسەتی وەزارەتمان ئاسانكاریە بۆ كەرتی تایبەت لەچوار چێوەی یاسا بەركارەكان، بۆیە ئەو كێشانەی كارگەكانی ئالیك هەیانە لەگەڵ كێڵگەكانی پەلەوەر هەنگاو بەرەو چارەسەركردنیان دەنێین.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 12/04/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 58 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department