لە كۆبوونەوەی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە گەڵ شاندێكی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی بازرگانی و كشتوكاڵی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ كە لە موحسن عەلی موحسن بەڕێوەبەری بەبازاڕكردن لە وەزارەتی ناوبراوو محەمەد چاسب بەڕێوەبەری بەشی بەرهەمهێنانی رووەكی لە وەزارەتی كشتوكاڵ پێكهاتبوو، بە ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتی كشتوكاڵی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر و ژمارەیەك لە پسپۆڕان، وێڕای بە تێروتەسەلی باسكردنی كێشەو گرفتەكانی بەردەم بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ سایلۆكان و دابینكردنی پارەی ئەو گەنمەی كە پێشتر رادەست كرابوون، بڕیاردرا كە بۆ وەرزی ئەم ساڵ گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بكڕدرێتەوەو رادەستی سایلۆكان بكرێت، ئەو رێنماییانەی وەزارەتی بازرگانی بەغداش جێبەجێ بكرێت، لەگەڵ چارەسەركردنی ئەو خاڵەی كە رێگر بوو لەبەر دەم رادەست كردن، ئەویش پەیوەندیدار بە گرێبەستی جووتیاران كە هەمیشەیی نین و سێیەكی ئەو جووتیارانە گرێبەستیان نییە یاخود وەرزین و ساڵانەش نوێ دەكرێنەوە، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی كردەوە لەسەر چارەسەركردنی ئەم كێشەیە و ئەوە بوو بڕیاردرا كە لیستی سەرجەم جووتیارانی پارێزگاكان رەوانەی وەزارەتی بازرگانیی بەغدا بكرێن، زیاتر پێداگریشی كرد كە شایستەكانی جووتیاران بۆ ساڵی 2014 تەسفیە بكرێت و چی دیكە چاوەڕوانی شایستەی ماندووبوونی خۆیان نەكەن و ساڵانە بە رێكوپێكی پارەی گەنمەكەیان وەربگرن، هەر لە كۆبوونەوەكەدا هەماهەنگیكردنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا زۆر بە پێویست زانرا لە بەرژەوەندیی جووتیارانی هەرێمی كوردستان، هاوكات هەندێ كێشەی تەكنیكیی چەند سایلۆیەكی پارێزگاكانی كوردستان گفتوگۆیان دەربارە كرا، لە لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری بەبازاڕكردن لە وەزارەتی بازرگانیی عێراقی فیدڕال روونی كردەوە كە لەم رۆژانەدا شایستەی ساڵی رابردوو بە پێی وەجبە و رێژەی پارێزگاكانی هەرێم رەوانە دەكرێت تاكو بەسەر جووتیاراندا دابەش بكرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی