كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چەند بڕیارێك تایبەت بە خاوەن پڕۆژەكانی هەڵهێنان و ئالیك دەردەكات

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە رەچاوكردنی بەرژەوەندیی گشتی خاوەن پرۆژەكانی دایكانە و هەڵهێنەرەكان و كارگەكانی ئالیك، هەروەها راگرتنی هاوسەنگی تاكو هیچ لایەكیش زەرەرمەند نەبن و دوابەدوای دوو كۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵ لەگەڵ ئەو لایەنانە ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دەركرد: 1 ) نرخی هێلكەی تروكاندن لە ( 60 ) سەنت دادەبەزێت بۆ ( 50 ) سەنت بۆ ماوەی ( 2 ) مانگ ئەم نرخە بەردەوام دەبێت و پاشان هەلسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆ دەكرێت. 2 ) دانانی پلانی تۆكمە لە پارێزگاكان بۆ ئيدخال كردنی جوجكە بۆ راگرتنی هاوسەنگی بازاڕ بەهەماهەنگی لە نێوان كۆمەڵە و بەڕێوەبەرایەتيی سامانی ئاژەڵ و هەڵهێنەرەكان . 3 ) ڕێگاگرتن لە هاوردەكردنی جوجكەی یەك رۆژی بە قاچاغ و وەرگرتنی كاردانەوەو ئیجرائات كردن بەرامبەر ئەوانەی بازرگانی بە جوجكەوە دەكەن بەشێوەی نایاسایی، هەروەها ئەو هەڵهێنەرانەش كە پسوولەی فرۆشتن دەدەن بەو پرۆژانەی كە جوجكە داخڵ دەكەن. 4 ) پابەندبوونی هەڵهێنەرەكان بە دابین كردنی جوجكە بەبێ‌ جیاوازی لەسەر تاسەری هەرێم بۆ پرۆژەكان بە ئاگاداری و نوسراوەكانی بەڕێوەبەرایەتيی سامانی ئاژەڵ بەپێی مۆڵەتی تەندروستيی ڤێتێرنەری ڕەوانەی شارەكان دەكرێت ئەو پرۆژەیەی توانای بەرهەمی زیاتر بێت لە وەرزی هەڵهێنەرەكە دەتوانێت هەناردەی دەرەوەی هەرێم بكات. 5 ) نرخی ئالیك لەسەرتاسەری هەرێم ( 20 ) دۆلار بۆ یەك تەن لە نرخی ئێستای فرۆشتنی ئالیكی پەلەوەر دادەبەزێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 14/04/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 974 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department