بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە بەڕێز نەسرەدین سەعید سندی سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد كە لە قایمقام و سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی دوبز و بەڕێوەبەرانی ناحیە و سەرۆكانی ئەنجومەنی شارەوانی پردێ و سەرگەڕان و بەڕێوەبەری دارستانی ناوچەی سەرگەڕان/ گوندی شناغە پێكهاتبوو، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی پلان و بەدواداچوون و باخداری و دارستان ئامادەی بوون، باس لە كێشەكانی كشتوكاڵ لەو ناوچانە كرا بە تایبەتیش كێشەی زەوی و زار كە پێشتر تەعریب كرابوون و لە ئێستادا ئەو عەرەبانە قەرەبۆكراونەتەوە، بەڵام بە فەرمی بۆ جووتیارانی كورد نەگەڕاوەتەوەو لەم رووەوە داوایان كرد كە ئەو یاسایەی كە لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەرچووە زیاتر كارا بكرێت، هاوكات شاندی میوان بە ناوی جووتیارانی ئەو دەڤەرانە داوایان كرد كە هەرێمی كوردستان هاوكاریان بكات بۆ ساغكردنەوەی بەروبوومی خۆیان بە تایبەتیش لە بواری دانەوێڵە و لەوانەش بەرهەمی گەنمەشامی، هاوكات بەشداریكردن لە ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانە بە تایبەتیش لە رووی بیرلێدانەوە، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئامادەبوونی وەزارەتی بۆ هەماهەنگی و هاوكاریی لەگەڵ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە، لەم بارەوە روونی كردەوە كە لەسەر ئاستی وەزارەت ئەنجومەنی راوێژكاری پڕۆژەیەك دادەڕێژێت بۆ كاركردن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچانە و پێمان باشە كە بەڕێوەبەری كشتوكاڵی كەركوك ببێتە ئەندامی فەخری لە ئەنجومەنی راوێژكاری، هەروەها لیژنەیەك پێكدێت لە وەزارەت و نوێنەرانی ئەو ناوچانە بۆ بەدواداچوون و چارەسەركردنی كێشەكان ، دەربارەی قەرزی كشتوكاڵیش وەزیر روونی كردەوە كە لە ئێستادا هەرێمی كوردستان بە قەیرانی داراییدا تێپەڕدەبێت، بەڵام ئەگەر پڕۆژەی تەواوكاریی ستراتیژیتان هەیە وەك كارگەی ئالیك و ماسی و بەخێوكردنی مانگا، ئەو كاتە دەتوانین هاوكاریتان بكەین. لەلای خۆیانەوە سەرۆكی دەستەی كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و شاندی یاوەری سوپاسی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستانیان كردو هیوایان خواست كە سەرجەم ناوچەكانیشیان بەر ئەم هاوكارییەی وەزارەت بكەوێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی