كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
ئەم ساڵ بەغدا 442 هەزار تەن گەنمی كوردستان وەردەگرێت، بڕی بەرهەمیش لەیەك ملیۆن تەن زیاترە وەزیری كشتوكاڵ سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەبازاڕكردنی گەنم دەكات

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لایەنە پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە بەبازاڕكردنی گەنمی بۆ ساڵی 2017 كرد، لەم كۆبوونەوەیە ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان و راوێژكاری دیوانی سەرۆكایەتی پەرلەمان و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و بەڕێوەبەرانی سایلۆكانی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و كشتوكاڵی پارێزگاكان ئامادەبوون، بەرنامەی سەرەكیی ئەم كۆبوونەوەیە تایبەت بوو بە باسكردنی گرفتی كەمكردنەوەی پشكی هەرێمی كوردستان لە وەرگرتنی گەنم بۆ 17% بەپێی پێشنیاری حكومەتی عێراق كە ئەم ساڵ تەنیا 442 هەزار تەن لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان وەردەگرێت، لەكاتێكدا كە بڕی بەرهەمهاتووی ئەم ساڵ دەگاتە زیاتر لە یەك ملیۆن تەن، لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەوە كرا كە وەزارەت بەردەوام هەوڵی داوە چ لە رێگای حكومەتی هەرێمەوە یان راستەوخۆ لە سەردانەكانیدا بۆ بەغداو دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حكومەتە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە تاكو جووتیاران زیانیان پێ نەگات، بۆیە جەختكرایەوە كە هەوڵەكان بەردەوام بن بۆ وەرگرتنی بڕی شایستە، پێشنیاریشكرا كە لە ڕێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە قسە لەگەڵ بەغدا بكرێت تاكو ئەو گرفتە یەكلایی بكرێتەوەو ئەو بڕە شایستەی گەنمی كوردستان رادەستی سایلۆكان بكرێت، هاوكات بڕیاردرا كە ناوی جووتیارانی كوردستان و بڕی چێندراوو بەرهەمهاتوو بە (CD) ئامادە بكرێت و رەوانەی وەزارەتی بازرگانی بكرێت تاكو ئەو پاساوو گومانەی بەغداش بڕەوێتەوە، هاوكات بڕیاردرا كە لیژنەی سەرپەرشتی و بەدواداچوون لە پارێزگاكان كاراتر بكرێت، هەروەها رادەستكردنی گەنمی جووتیارانیش بە پێی خشتەو كات و شوێن بێت واتا بە پێی قەزاو ناحیەكان بەسەر سایلۆكان دابەشبكرێت، ئەمەو چەندین بڕگەی دیكە باسیان لێوەكرا كە تایبەت بوون بە زیادكردنی رێژەی وەرگرتنی گەنمی ئەم ساڵ، دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە تێروتەسەل باسی لە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە كردو ئاماژەی بەوە دا كە ئێمە ئەم هەڵوێستەی حكومەتی بەغدا بە سیاسی دەزانین وێڕای ناتەبايی ناوخۆو گەیشتنی زانیاری هەڵە لەلایەن هەندێ لە دەزگاكانی راگەیاندنەوە كە دەبێتە پاساو تا حكومەتی عێراق بیقۆزێتەوە، جەختیشی لەوە كردەوە كە پاساوی عێراق ساڵانی رابردوو ئەوە بوو كە گوایە گەنمی دیكە لە دەرەوە هاوردە دەكرێت و تێكەڵ بە بەرهەمی خۆماڵی دەكرێت، لەم بارەوە گوتی : ئەمە رووی نەداوە، سەبارەت بە پارەی گەنمی ساڵانی رابردووش دووپاتی كردەوە كە بۆ هەر چوار پارێزگا تا ئێستا 661 ملیار دینار لای حكومەتی عێراق ماوە كە نەگەیشتۆتە دەست جووتیاران، لە وەڵامی پرسیارێكیش دەربارەی پەیدابوونی كوللـه و زیندەوەری دیكە دووپاتی كردەوە كە بڕی 556 ملیۆن دینار تەرخانكراوە بۆ قەڵاچۆكردنیان، داواشی لە میدیاكان كرد رۆڵی ئەرێنی خۆیان لەم بواەدا ببینن، ئەمەو چەندین پرسیاری دیكە تایبەت بە كەرتی كشتوكاڵ و پلانی وەزارەت لەلایەن پەیامنێرانەوە خرایەڕوو و بە تێرو تەسەل وەڵام درانەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 21/05/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 280 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department