كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
پێكهێنانی لیژنەی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و پارێزگای هەولێر بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری

بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت سەردانی پارێزگای هەولێری كرد و لە لایەن بەڕێز نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرو بەڕێزان جێگری پارێزگار و قایمقامی ناوەندیی هەولێرو ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی پارێزگا پێشوازی كران، لە دیدارێكدا سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسی پارێزگای هەولێرو خودی پارێزگاری كرد كە بەردەوام بۆ بەدواداچوونو چارەسەركردنی كێشەی جووتیاران و هاووڵاتیان هاوكاریی دامودەزگاكانی وەزارەت دەكات، ئینجا باسی لەو هەنگاوانە كرد كە وەزارەت لە پێناو ئەنجامدانی پێشكەوتن و پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ ناویەتی بە تایبەتیش لە رووی رێگەگرتن لە زێدەڕۆیی سەر زەویی كشتوكاڵ و سەرپێچییەكانی بیرلێدان و بەدواداچوونی كێشەی خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەڕ، دواتر پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە وەزارەت كردو هیوای خواست كە زیاتر هەوڵ بدات بۆ پێشخستنی ئەم كەرتە گرنگەو بەدواداچوونی كێشەكان و چارەسەركردنیان، هەر لەمیانی كۆبوونەوەكەدا هەردوو لا رێككەوتن كە لیژنەی هاوبەش پێكبهێنرێت بۆ چەندین كێشە لەوانە بەدواداچوونی شوێنەكانی فرۆشتن و سەربڕینی مریشكی زیندوو لە سەر جادەو كۆڵانەكاندا و دانانی هەندێ رێنمایی یاسایی بۆ بەڕێوەچوونی ئەم ئیش و كارە، خاڵێكی دیكە بریتی بوو لە كۆگاو دەرمانخانەكانی فرۆشتنی قڕكەرو ماددەكانی پزیشكیی ڤێتێرنەریی لە بازاڕەكاندا كە هەندێكیان بە نایاسایی دانراون بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنین و دواتر داخستنیان ئەگەر بە رێنماییەكان پابەند نەبوون، لەلای خۆشییەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بە گرتنەبەری رێوشوێن و رێكاری پێویست كرد لەلایەن وەزارەتەوە بۆ لێپێچینەوە لە زێدەڕۆییەكانی سەر زەوی و دارستا ن و پاونەكان، وێڕای دووپاتكردنەوەی ئەو هەنگاوانە جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە هەر چاكسازییەك بكرێت لە بواری كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری بدرێت بە میدیاو دەزگاكانی راگەیاندن تاكو لای خەڵك روون ببێتەوە كە چ هەنگاوێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەڵێنراوە، ئەمەو لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر زیاتر هاوكاریی و هەماهەنگیكردن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و خزمەتكردنی هاووڵاتیان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 18/03/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 759 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department