لەدیدارێكی نێوان بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو شاندێكی هاوبەشی ژووری هەرەوەزیی كرماشانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆكایەتيی غەفار محەمەدی سەرۆكی ژوورەكەو بە ئامادەبوونی نوێنەرانی چەندین كۆمپانیای فرەپسپۆڕی بازرگانی و كشتوكاڵی كرماشان و بەڕێوەبەری گشتی پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاودا باس لە چەند بوارێكی جیاجیای هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگای كرماشان كرا، لەوانە هاوردەكردن و هەناردەكردنی بەروبوومی تەماتەو شیرەمەنی و بەرهەمەكانی ئاژەڵ و ماڵات هەروەها چاندن لەرێگای ئاو بێ بەكارهێنانی خۆڵ(هایدرۆرپۆنیك)، شاندی میوان هیوایان خواست كە وەزارەت زیاتر هاوكاری و هەماهەنگییان بكات بە تایبەتیش داوایان كرد كە شاندێكی باڵای وەزارەت سەردانی كرماشان بكات بۆ ئەوەی لەنزیكەوە بە پێشكەوتن و پەرەپێدانی رەوشی كشتوكاڵ ئاشنابن، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم داوایە دووپاتكردەوە، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا شاندەكە جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە خوازیارن ئەوان زیاتر هاوكاریی پارێزگای هەڵەبجە بكەن لە بواری كشتوكاڵدا، هەروەها مەرزی شوشمێ بە فەرمی لە نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران بكرێتەوە، ئەمەو چەندین بواری دیكەی تایبەت بە كشتوكاڵ لە نێوان هەردوولا بە تێروتەسەلییەوە باسیان لێوەكرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی