بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەولێر سەردانی كۆمپنیای ( الشمال) ی بۆ بەر هەمهێنان و ئامادەكردنی مریشكی بەستووی لەسەر رێگای قوشتەپە كرد، لە لایەن بەرپرسی نووسینگەی كۆمپانیاكە و سەرۆك بەش و كارمەندانەوە بە گەرمی پێشوازی كران، دواتر گەشتێكیان بە بەش و هۆڵەكانی قۆناغەكانی بەرهەمهێناندا كرد، پاشان سەردانی پڕۆژەی بەشی هەڵێنگەیان كرد كە كە پتر لە یەك ملیۆن و 250 هەزار هێلكە لە مانگێكدا بەرهەم دێنێت، ئینجا پرۆژەی پێگەیاندنی جووجكەیان بەسەركردەوە، لە درێژەی گەشتەكەشدا سەریان لە هۆڵەكانی پڕۆژەی بەخێوكردنی مریشكی دایكانە دا كە 80 هەزار مریشكی دایكانە لەخۆ دەگرێت، هاوكات لە تاقیگەی پڕۆژەكە گوێی لە كورتە باسێك گرت سەبارەت بە قۆناغەكانی پشكنین و هەڵسەنگاندنی هێلكەی هەڵهێنان و جووجكەی مریشك هیوای خواست كە بە شێوەیەكی زانستی و بۆ سەلامەتیی تەندروستی مامەڵە لەگەڵ سەمپڵەكاندا بكەن، لە ئۆفیسی كۆمپانیاكەدا بە داتاشۆ سەیری قۆناغەكانی بەرهەمهێنانی جووجكەو هێلكەی هەڵهێنان و مریشكی دایكانەو لەكارتۆننانی بەرهەمی مریشك و هێلكە بۆ بازاڕەكان كرد، بە گوتەی بەرپرسی ئۆفیسی كۆمپانیاكە پرۆژەی سایینی یەك بۆ پەروەردەكردنی مریشك لە 12هۆڵ پێكدێت، كە 350 هەزار مریشك لە رۆژێكدا بەرهەم دێنێت و پێداویتی بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و بەشێكی زۆری ناوچەكانی عێراق پڕدەكاتەوە، ئاماژەشی بەوە دا كە لە ئێستادا خەریكی دامەزراندنی بەشێكی دیكەی كۆمپانیاكەن تایبەت بە قوتووبەندی گۆشتی مریشك و كۆمپانیاكەش سێ لقی دابەشكردنی بەرهەمەكانیان لە هەولێرهەیە، شایانی باسە لە كۆتایی گەشتەكەدا بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستخۆشی لە كارمەندانی كۆمپانیاكە كە بۆ پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆ بەشداری دەكات و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە هیوادارە لە رووی كوالیت و جۆری بەرهەمەكە بە پێی ستاندەری جیهانی بێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی