بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە حازم یوسفی باڵیۆزی عێراق لە مەغریب و شاندی یاوەری، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان وپلان و بەدواداچوون ئامادەی بوون، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەگەرمی بەخێرهاتنی میوانەكەی كرد و جەختی كردەوە كە وەزارەت بەردەوام هەماهەنگی و هاوكاریی لەگەڵ وڵاتانی پێشكەوتوو دەكات بەتایبەتیش كە مەغریب وڵاتێكی پێشكەوتووە لە بواری كشتوكاڵدا لەم بارەوە باڵیۆزی مەغریب دووپاتی كردەوە كە ئەم وڵاتە وەزارەتێكی هەیە بە ناوی وەزارەتی جووتیاری و راوكردنی دەریایی، داهاتی سەرەكیی لەسەر كشتوكاڵ و بەروبوومی ستراتیژیی و میوەیە، پشت بە تەكنەڵۆجیای پێشكەوتوو دەبەستێت بە تایبەتیش لە فەرەنسا و ئیسپانیا، داواشی كرد كە پردێكی پەیوەندیی لە نێوان مەغریب و هەرێمی كوردستان بنیادبنرێت و سوود لە ئەزموونی ئەم وڵاتە وەربگیرێت چونكە ساڵانە بە هەزاران تەن بەرهەمی زەیتوون و ترێ و مۆز هەناردەی دەرەوە دەكات، باڵیۆزی مەغریب دووپاتی كردەوە كە ئەوان هەموو ئاسانكارییەك دەكەن بۆ سەردانی كردنی تیمێكی وەزارەت بۆ ئەو وڵاتە تاكو لەشێوەی پەیوەندی نێوان وەزارەتی رۆشنبیریی (تەنجا)و هەرێمی كوردستان ببنە دەستەخوشك، لە لای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای خۆشحاڵی بەم سەردانە دووپاتی كردەوە كە وەزارەت هەموو رێگایەك دەگرێتەبەر بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ و دابین كردنی ئاسایشی خۆراك و ئاوو ببێتە سەرچاوەیەكی سەرەكی داهاتی ئابووریی هەرێمی كوردستان.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو سەردانى پارێزگارى سلێمانى کرد
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم و پۆڵۆنیا كۆبوونەوە
پۆڵۆنیا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات له كەرتی كشتوكاڵ
کارگەیەکى رۆنى زەیتوون و پیشانگایەکى بەرهەمى کشتوکاڵى لە گەرمیان دەکرێنەوە