ئەولەویاتی وەزارەت لە بواری پێویستییەكانی كشتوكاڵ و پێشخستنی ئەم كەرتە بە هاوكاریی شانشينى ئوردن و زیاتر هەماهەنگیكردن بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكان تەوەرێكی گرنگی دیدارەكەی ئەمڕۆی نێوان بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و دكتۆر وه ليد قه زاز قونسڵی گشتی شانشينى ئوردن لە هەرێمی كوردستان ، لەو دیدارەشدا كە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئامادەی بوون، جەختكرایەوە لەسەر رۆڵی وڵاتى ئوردن وەك حكومەت وكۆمپانیا وەبەرهێنەرەكان بۆ كاركردن لە هەرێمی كوردستان و ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاكانی كشتوكاڵ، لەلایەكی دیكەوە هەردوولا كۆك بوون لەسەر زیاتر پێشخستنی پەیوەندییەكان ،وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە وەزارەت خۆشحاڵە بە هاتنی كۆمپانیاكانی ئوردن و هەموو ئاسانكارییەكیش بۆ كاركردنیان دەستەبەردەكرێت و جەختی كردەوە كە وەزارەت بەردەوام هەماهەنگی و هاوكاریی لەگەڵ وڵاتانی پێشكەوتوو دەكات بەتایبەتیش ئوردن وڵاتێكی پێشكەوتووە لە بواری كشتوكاڵدا لەم بارەوە قونسڵی گشتی شانشينى ئوردن دووپاتی كردەوە كە وڵاتى داهاتی سەرەكیی لەسەر كشتوكاڵ و بەروبوومی ستراتیژیی و میوەیە، پشت بە تەكنەڵۆجیای پێشكەوتوو دەبەستێت ، داواشی كرد كە پردێكی پەیوەندیی لە نێوان ئوردن و هەرێمی كوردستان بنیادبنرێت وسوود لە ئەزموونی ئەم وڵاتە وەربگیرێت ، و دووپاتی كردەوە كە ئەوان هەموو ئاسانكارییەك دەكەن بۆ سەردانی كردنی تیمێكی وەزارەت بۆ ئەو وڵاتە ، لە لای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای خۆشحاڵی بەم سەردانە دووپاتی كردەوە كە وەزارەت هەموو رێگایەك دەگرێتەبەر بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ و دابین كردنی ئاسایشی خۆراك و ئاوو ببێتە سەرچاوەیەكی سەرەكی داهاتی ئابووریی هەرێمی كوردستان.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە