كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
لەژێر دروشمی (بوونی ژیان پەیوەستە بە بوونی هەنگ) هەولێر گەورەترین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی(هەنگ و بەرهەمەكانی) لەخۆگرت

بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بەڕێزان نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزارو نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرو بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و مامۆستایانی زانكۆو هەنگەوانانی كوردستان و عێراق و دەرەوەی هەرێم و ژمارەیەكی زۆری بەرپرسانی ئیداری، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كشتوكاڵی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ تۆڕی هەنگەوانانی كوردستان، گەورەترین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی(هەنگ و بەرهەمەكانی) لەژێر دروشمی (بوونی ژیان پەیوەستە بە بوونی هەنگ)، لە هۆڵی بازاڕی ناوەندیی هەولێر( سوق مركزی) سازكرد، سەرەتا بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەولێر لە وتەیەكی بەخێرهێناندا كورتە باسێكی دەربارەی هەنگ و بەرهەمەكانی پێشكەشكردو ئەو پەرەسەندنانەی لەم بوارەدا هاتۆتەدی، ئاماژەشی بە كێشەو گرفتەكانی بەردەەم هخەنگەوانانی كوردستان كردو رێگەچارەی گونجاویشی بۆخستەڕوو، سوپاسی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو پارێزگاری هەولێری كرد بۆ پاڵپشتی كردنی مانەوی و ماددی هەنگەوانان، دواتر وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وتەیەكی پێشكەشكردو تێیدا بەخێرهاتنی هەنگەوانانی كوردستان و ناوچە جیاجیاكانی عێراق و دەرەوەی كرد، باسی بەرنامەو پلانەكانی وەزارەتی كرد كە بۆ پشتیوانیكردنی هەنگەوانان بە درێژایی ساڵانی رابردوو خستویەتییەڕوو، لەوانە كردنەوەی چەندین خولی زانستی بۆ هەنگەوانان و دابینكردنی پێداویستییەكانی بەخێوكردنی هەنگ و لەم رووەوە دووپاتی كردەوە كە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بڕی یەك ملیارو 310 ملیۆن دینار بۆ ئەم بوارە تەرخانكراوە، لە درێژەی قسەكانیدا جەختی كردەوە لەسەر پاراستنی بەروبوومی خۆماڵی و دۆزینەوەی بازاڕی گونجاو بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكان و لەم سۆنگەوە توانراوە لە ماوەی ساڵێكدا بڕی 8 تەن هەنگوین هەناردەی ئیماراتی عەرەبی بكرێت و وەزارەتیش لەم پاڵپشتیكردن و هاندانی هەنگەواناندا بەردەوام دەبێت، هەر لەمیانی رێوڕەسمی فیستیڤالەكەدا پارێزگاری هەولێر لە وتەیەكیدا سوپاسی ئامادەكارانی ئەم فیستیڤاڵەكەی كرد كە لە هەولێری پایتەخت بە بەشداریی هەنگەوانانی كوردستان و عێراق و دەرەوە سازكرا، ئامادەیی خۆیشی بۆ خستەڕووی هەموو ئاسانكارییەك بۆ هەنگەوانان دەربڕی، ئینجا سەرۆكی كۆمەڵەی هەنگەوانانی عێراق وتەیەكی پێشكەشكردو سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو تۆڕی هەنگەوانانی كوردستانی كرد و ئەم فیستڤاڵەی بە هەنگاوێكی گرنگ لەقەڵەم دا چونكە بریتییە لە كۆكردنەوەی سەرجەم هەنگەوانانی عێراق و ئاڵوگۆڕكردنی شارەزایی لەم بوارەدا كە دەبێتە مایەی زیاتر هەماهەنگی و هاوكاریی نێوانیان، دواتر عارف شێروانی سەرۆكی تۆڕی هەنگەوانانی كوردستان لە وتەیەكدا باسی چالاكییەكانی تۆڕەكەی كردو داواشی لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم كرد كە زیاتر بایەخ بەم سامانە نیشتمانییە بدەن و پشتیوانی لە هەنگەوانان بكەن، لە كۆتاییدا لەلایەن سەرۆكی كۆمەڵەی هەنگەوانانی عێراقەوە دیاری بەسەر بەڕێزان وەزیرانی كشتوكاڵ و شارەوانی و پارێزگاری هەولێر دابەشكرا، پاشان فیستڤاڵەكە بە فەرمی كرایەوەو میوانانیش گەشتێكیان بە نێو پێشانگاكەدا كردو كە هەنگوین و پێداویستییەكان و بەروبوومەكانی لەخۆگرتبوو و لەنزیكەوە بە بەرهەمە نمایشكراوەكان ئاشنابوون.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 07/03/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 718 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department