كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
وەزارەتى کشتوکاڵ نوێنەرى جووتیاران و شارەزایانى ئەکادیمى ناوخۆیى و نێودەوڵەتىیش بەشدار دەکات لە دارشتنى پلانى ستراتیژى

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە دارشتنى پلانى ستراتیژى وەزارەتەکەیدا، نوێنەرى جووتیارانى کوردستان و شارەزایانى ئەکادیمى ناوخۆیى و نێودەوڵەتى و ژمارەیەک رێکخراوى تایبەت بە کەرتى کشتوکاڵ بەشدار دەکات، وەزیرى کشتوکاڵیش جەخت دەکاتەوە لەسەر دارشتنى پلانێک بە گوێرەى تواناى بەردەست کە قابیلى جێبەجێکردنى کرداریی بێت لە خزمەت هەرچى زیاتر گەشەپێدانى کەرتى کشتوکاڵ و کردنى بە پایەیەکى سەرەکى ئابوورى هەرێمى کوردستان و سوودمەند بوونى جووتیار و کشتیاران و پڕى هەمیشەیی سەبەتەى خۆراکى هەرێم و پاراستنى ئاسایشى خۆراکى کوردستانیان. ئەمڕو بە سەرپەرشتى بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ، لە هەولێرى پایتەخت، زنجیرە وۆرکشۆپەکانى بەڕیوەبەرایەتییە گشتییەکانى کشتوکاڵى پارێزگاکانى هەرێم تایبەت بە دارشتنى پلانى ستراتیژى وەزارەتى کشتوکاڵ دەستى بە کارەکانى کرد و لە رۆژانى داهاتووش لە پارێزگاکانى دیکەش وۆرکشۆپى هاوشێوە و هاوئامانج بەڕێوەدەچێت. لە میانى وتارى کردنەوەى وۆرک شۆپەکەدا، خاتوو بێگەرد تاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو رایگەیاند کوردستان لە بنچینەدا وڵاتێکى کشتوکاڵییە و بە سەبەتەى خۆراکى ناوچەکە دادەنرێت، چونکە وڵاتى ئێمە هەموو بنەما سەرەکییەکانى کۆمەڵگاى کشتوکاڵى تێدا فەراهەمە، بەڵام لە رابردوودا گرنگى پێویست بەو کەرتە نەدراوە، تا ببێتە یارمەتیدەرێکى سەرەکى گەشەى ئابوورى هەرێمەکە و بەخۆشحاڵییەوە لە ئێستادا حکومەتى هەرێم نیازێکى جددى هەیە بۆ گرنگیدانى پێویست بەو کەرتە، ئەمەش بە روونى هەم لە کارنامەى حکومەتى هەرێمدا و هەم لە نییەتى جەنابى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم و جەنابى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتدا هەستى پێدەکرێت. ئێمەش لە وەزارەتى کشتوکاڵ هەموو تواناکان دەخەینە گەڕ بۆ بەدیهێنانى ئەو ئامانجە کە گرنگی و گەشەپێدانە بە کەرتى کشتوکاڵ.وتیشى ئەم وۆرک شۆپانە سەرەتا و دەستپێکە بۆ دارشتنى پلانێکى تۆکمە و هەمەلایەن بۆ چوارساڵى داهاتووى کار و ئەرکى وەزارەتى کشتوکاڵ لە پێناو ئامانجە گەورەکە کە بریتییە لەوەى کشتوکاڵ لەپاڵ نەوت دا ببێتە پایەیەکى سەرەکى ژێرخانى ئابوورى کوردستان. جێگاى ئاماژە بۆکردنە جگە لە شارەزایانى دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتى کشتوکاڵ، ژمارەیەک کەسانى پسپۆر و ئەکادیمى ناوخۆیى و نوێنەرى ئاژانسى خۆراکى جیهانى سەربە نەتەوە کگرتووەکان و یەکێتى جووتیارانى کوردستان و سەندیکاى ئەندازیارانى کشتوکاڵى و کۆمەڵەى کێڵگەپەلەوەرییەکان و تۆڕى هەنگەوانانى کوردستان و چەندین لایەنى ترى پەیوەست بە کەرتى کشتوکاڵ لەو ورۆکشۆپانەدا بەشدارییان پێدەکرێت، ئەمەش لە پێناو بەدیدەگرتنى سەرجەم کێشە و پێویستییەکانى گەشەکردنى کشتوکاڵ لە هەرێمى کوردستان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 21/08/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 195 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department