لە میانی دیدارێكی نێوان عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و عومەر فەهمی قونسڵی میسر لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی پاشكۆی بازرگانی لە قونسڵخانەكەدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەت جەخت لەسەر هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان هەرێمی كوردستان و میسر كرایەوە بە تایبەتیش ئاماژەكردن بە بەروبوومی پەنیری میسری كە لە ئێستادا بە هۆی ئەوەی كە ڤایرۆسی Sat2 ی لێداوە هاوردەكردنی بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغەكراوە، شاندەكە جەختی لەوە كردەوە كە ئەوان لە بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە پەنیرە لە جیاتی شیری مانگا پشت بە بەكارهێنانی پیك پاودەر دەبەستن كە لە دەوڵەتانی یەكێتیی ئەوروپا هاوردە دەكرێت و دوای بەرهەمهێنانیش هەناردەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و كەنداو ئەمریكا دەكرێت و گشت مەرج و نۆڕمەكانی تەكنیكیی نێودەوڵەتی تێدایە، لەم رووەوە شاندی میوان داوای كرد كە شاندێكی وەزارەت سەردانی وڵاتی میسر بكرێت بۆ بەسەركردنەوەی كارگەكانی بەرهەمهێنانی پەنیر، تاكو لە نزیكەوە واقیعی ئەم كارگانە ببینن، لەم بارەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رەزامەندیی خۆی لەسەر ناردنی شاندەكە دەربڕی بە شێوەیەك كە راپۆرتێك لە وەزارەتی كشتوكاڵی میسر پێشكەش بكرێت و بەڵگەنامەی رێكخراوی تەندروستی ئاژەڵ OIE ی لەگەڵدا بێت كە بیسەلمێنێت كە ئەو بەرهەمە خاڵییە لەو ڤایرۆسەی كە هۆكاری نەخۆشیی FMD یە،چونكە تەندروستیی هاووڵاتیان بە پلەی یەكەمی گرنگی و بایەخی ئێمەیە، ئەمەو هاوكاریی ئابووری و كشتوكاڵیی نێوان هەرێمی كوردستان و میسر تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی