بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە ئاغای عەبادی سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی كوردستان و ئاغای ساهیری بەرپرسی بەشی ئابووری لە كونسڵخانەكە، لە دیدارێكدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەی بوون، ئاماژە بە هماهەنگیی بەردەوام و هاوكاریی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرا بە تایبەتیش لەنێوان وەزارەتی كشتوكاڵی هەردوو وڵات، جەختیش كرایەوە لەسەر بەدواداچوون بۆ ناوەڕۆك و بڕگەكانی ئەو رێكەوتننامە واژۆكراوەی نێوان هەردوولا كە لە ئەنجامی سەردانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم بۆ تاران و دیداری لەگەڵ جێگری سەرۆك كۆمارو وەزیری كشتوكاڵ و گەورە بەرپرسانی دیكەی ئەو وڵاتە هاتەئاراوە، لەلای خۆیەوە بەڕێز عەبدولستار مەجید دووپاتی كردەوە كە پێویستە لیژنەی هاوبەشی پێكهێنراو لەنێوان هەردوولا بەردەوام بن لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێكەوتننامەیە و چارەسەركردنی هەر تەگەرەو كێشەیەك كە بێتە پێشەوە، لە تەوەرێكی دیكەدا لایەنی ئێران داوای لە وەزارەت كرد چەند كارمەندێكی پسپۆڕی وەزارەت دەست نیشان بكات بۆ بەشداریكردن لەو خولانەی كە بەشی تەكنەڵۆجیاو زانستی خۆراك لە زانكۆی تاران سازی دەكات، ئەمەو چەندین بابەتی دیكەی پەیوەست بە سێكتەری كشتوكاڵ و زیاتر كاراكردنی سنوور و ئاڵوگۆڕكردنی بەروبوومە كشتوكاڵییەكان قسەیان دەربارە كرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی