كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:02 AM
كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو چارەسەر کرا

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو چارەسەر کراوە و لەم هەفتەیە موچەکانیان خەرج دەکرێت. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ سەرچاوەکانی ئاو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەڵێت: بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە پەیوەندی بەردەوام دابووین، بە سوپاسەوە جەنابی سەرۆك كۆمار بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە ئەمشەو لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی پێی راگەیاندین كە لەگەڵ جەنابی سەرۆك وەزیرانی عێراق چارەسەری ئەم كێشەیی كردووە، بڕیار دراوە لەم هەفتەیە مووچەكانیان خەرج بكرێت. ئاماژەی بەوەشکردوە، سوپاسی جەنابی سەرۆك كۆمار و نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عێراق و هەردوو لیژنەی كشتوكاڵ و لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەین. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ سەرچاوەکانی ئاو دەشڵێت، فەرمانبەرانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو دڵنیا دەكەینەوە كە لەپەیوەندی بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی لەم هەفتەیە مووچەكانیان خەرج بكرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 26/07/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 73 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department