بۆ چارەسکردنى کێشەى نەبوونى بازاڕ بۆ ساغکردنەوەى بەرووبوومى کشتوکاڵى ناوخۆیى و راکێشانى سەرنجى وەبەرهێنەران بەلاى کەرتى کشتوکاڵ و پیشەسازى خۆراکى و چەند مەسەلەیەکى دیکەى گرنگى کشتوکاڵى. وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێمى کوردستان راوێژ بە چەند کۆمپانیایەکى راویژکارى نێودەوڵەتى دەکات، بەو ئامانجەی شارەزایان و کۆمپانیا خاوەن ئەزموونە بیانییەکانیش لەو بوارانەدا بخرێنە خزمەت گەشەپێدانى کەرتى کشتوکاڵ. ئەمرۆ (28/8/2019) بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ لە دیوانى وەزارەت پێشوازى کرد لە تیمێکى کۆمپانیاى (تیم ئینتەرناشوناڵ)ى لوبنانى کە لەسەر بانگهێشتى وەزیرى کشتوکاڵ هاتوونەتە کوردستان، بە مەبەستى کارکردن بۆ دۆزینەوەى بازاڕ بۆ بەرووبوومى ناوخۆى کشتوکاڵ کە یەکێکە لە کێشە هەرە زەقەکانى جووتیاران و کەرتى کشتوکاڵ لە کوردستان، لەگەڵ راکێشانى سەرنجى کۆمپانیا جیهانى و ناوخۆییەکان بەلاى وەبەرهێنان لە بوارى کشتوکاڵ و پیشەسازى خۆراک لە هەرێمى کوردستان دا. سەرەڕای بەشداریى کردنیان لە دەستنیشان کردنى ئامانجە ستراتیژى و لاوەکییەکانى وەزارەت و ئامادەکردنى ماستەرپلانی تایبەت بە ئاستەنگەکانى رێگاى گەشەکردنى کەرتى کشتوکاڵ و چۆنییەتى لابردنى ئەو ئاستەنگ وتەگەرانا. لە دانیشتنێکدا هەردوو لا گفتوگۆیان کرد لە بارەى ئەو مەسەلانە و چۆنیەتى بەشدارى پێکردنی کۆمپانیاکە لە لایەن وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێمەوە لەو پرۆژانەى وەزارەت لە بەرنامەیدا بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانیان بسپێرێت بە ئامانجى گەشەپێدانى سێکتەرى کستوکاڵ. تیم ئینتەرناشیوناڵ کورتەى پلان و دیدى خۆیان بۆ داواکارییەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ پێشکەش کرد و بڕیاردرا لە کۆبوونەوەى داهاتووى هەردوولادا بڕیارى کۆتایى لە بارەى بەشدارى پێکردنى کۆمپانى ناوبراو لە پرۆژەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ بدرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی