كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

لەسەرەتای دەست بەكاربوونی كابینەی نۆیەم هەوڵەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چڕكرایەوە لەگەڵ وەزارەتەكانی كشتوكاڵ ، سەرچاوەكانی ئاو، لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنم و لایەنە پەیوەندارەكانی عێراق بۆ ئەوەی رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان زیاد بكەین، بۆ ئەو مەبەستە چەندین نوسراومان ئاراستەكردن، هەروەها شاندی باڵای وەزارەت بە سەرپەرشتی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەردانی بەغدادی كرد، نوێنەرێكمان دیاریكرد بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەكانی لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنم بەشداربێت، سەرجەم بەڵگەی پێویست خرایە بەردەست لەكات و وادەی دیاریكراوی خۆیدا، نوسراویش بۆ وەزارەتی دارایی عێراق كرا، رونمان كردەوە كە جوتیارانی كوردستان زۆر زیاتر لەو بڕە گەنمە بەرهەم دەهێنن كە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق لەرابردوو وەرگیراوە، بۆیە پێویستە هاوشێوەی جوتیارانی ناوەڕاست و خواری عێراق بەشێوازیكی یەكسان و دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت. دواجار ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنمی جوتیاران كۆبوونەوەی خۆی تایبەت بە گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا، نوێنەری وەزارەتمان بەشداربوو بەراوێژی راستەوخۆ لەگەڵ وەزارەت، بەداخەوە دەرئەنجام بڕیاردرا كە هەرێمی كوردستان بەدەر بكرێت لە پلانی پێشنیاركراوی عێراق بۆ وەرگرتنی گەنم بەشێوازی( خارج خطە) دوای فشارێكی زۆر توانرا تەنها 10% گەنمی وەرگیراوی ساڵی رابردوو زیاد بكرێت، واتا بۆ ئەم ساڵ بڕی وەرگیراو لە 340 هەزار تۆن بەرز بكرێتەوە بۆ 390 هەزار تۆن گەنم. ئەم زیادكردنە لە ئاستی خواستی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو نییە و بەناچاری پەسندكراوە، بەداخەوە دەركەوت بابەتی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانیش بۆتە بابەتێكی سیاسی و رەنج و ماندوو بونیان لەبەرچاو ناگیرێت. لەگەڵ ئامەنەشدا جوتیارانی خۆمان دڵنیا دەكەینەوە كە پارێزەری مافەكانیانین و هەوڵەكانیشمان بەردەوامی دەبێت بۆ خزمەتكردنیان، هەروەها سبەی كۆبوونەوەیەكی تایبەت لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەنجام دەدرێت بۆ ساغكردنەوەی بەشێكی تری گەنمی جوتیاران، دڵنیایی دەدەین هەموو هەوڵێكمان بۆ ساغكردنەوەی بەرهەكانتان خستۆتەگەڕ و بەردەوامی دەبێت. وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو 2020/5/18

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 18/05/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 101 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department