كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
تەرخانكردنی زەوی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی نەمامگە بۆ دەرچووانی كۆلیژو پەیمانگاو ئامادەییەكانی كشتوكاڵ

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە بەڕێزان نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و عەلی رەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، لە دیدارەكەدا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتیی پلان و بەدواداچوون و باخداری و دارستان و لەوەڕگا ،باس لە چەندین تەوەركرا لەوانە هەوڵدانی هەمەلایەنە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی شەمامك كە دوای تەواوكردنی دەتوانێت 80 هەزار دۆنم زەویی كشتوكاڵی بەراوبكات، وێڕای سوودی بۆ بووژاندنەوەی بواری گەشتوگوزارو جوانكردنی ناوچەكە، لە لایەكی دیكەوە پارێزگاری هەولێر رۆشنایی خستە سەر پڕۆژەی دەرچوونی ئاوی زێراب و ئاوەڕۆكان كە لە شاری هەولێر دەردەچێت و پاككردنەوەیان لەسەر قەرزی وڵاتی ژاپۆن لەم رووەو داوای كرد كە پڕۆژەی ئاودێریی بۆ ئەنجام بدرێت، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە تایبەت بوو بە ناوچەی سەوزایی و بۆ ئەم مەبەستە هەندێك زەوی تەرخان بكرێت بۆ نەمامگەكان كە دەرچووانی كۆلیژو پەیمانگاو ئامادەییەكانی كشتوكاڵ كاری تێدا بكەن، هەردوولا كۆك بوون لەسەر زیاتر هاوكاری و هەماهەنگی بۆ خزمەتكردنی بواری كشتوكاڵ و ئاودێری و بووژاندنەوەی رووبەری سەوزایی لە سنووری پارێزگای هەولێردا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 18/12/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 829 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department