وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كۆلێژه كشتوكاڵیه‌كان كۆبۆوه ئەمڕۆ یەك شەممە 2/2/2020 وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌كانی ئاو لەگەڵ نوێنەری خوێندكارانی كۆلێژی ئەندازیاری زانستی كشتوكاڵ، زانستی ئاژەڵ، بەروبومی كێڵگەی، زانستی خۆراك، باخداری و سامانە سروشتیەكانی زانكۆی سلێمانی كۆبوه. له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم وێڕای به‌خێرهێنانیان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌م دیداره‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خوێندكاران ورایگه‌یاند: خوێندكاران داهاتووی نیشتمانن و ده‌بێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له هه‌موو رووێكه‌وه هاوكاری بكرێن. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بێگه‌رد تاڵه‌بانی زانیاریانی پێدان لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایەی ئاراستەی ئەنجوومەنی شورایان كردووە، بۆ ئەوەی دەرچوانی دانەمەزراوی ئامادەیی، پەیمانگا و كۆلێژەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێه‌رنێری وەك سەرپەرشتیار بۆ پڕۆژەكان دابنرێن. باسی لەو بۆردە كرد، كە لەنێوان وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دروستیان كردووە بۆ ئەوەی هەمانگی پێویست هەبێت تایبەت بە كۆلێژەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری. لای خۆشیانه‌وه نوێنه‌رانی كۆلێژه كشتوكاڵیه‌كان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌م دیداره‌و به‌گرنگ بایه‌خداريان وه‌سف كرد. دواتر ئەو نوێنەرانە پێشنیاری خوێندنی وانەی زانستنی خۆراك و كشتوكاڵی لە قۆناغەكانی بنەڕەتیان کرد، وه‌زیری كشتوكاڵیش پێیان وتن، ئەمە هەنگاوێكی گرنگه و كاری جدیی لەسەر دەكەین، بۆ ئەوەی زانیاری خۆراكی و كشتوكاڵی ئاشنا بكەین بە خوێندكاران. له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا نوێنەره‌كان یاداشتێكیان پێشكەش به وەزیری کشتوکاڵ كرد كه خۆی لە شەش خاڵ دەبینیەوە، بۆ زیاتر بایەخدان بە دەرچوانی كۆلێژەكانی كشتوكاڵی، لای خۆشیه‌وه وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌كانی ئاو یاداشتەكەیانی بەهەند وەرگرت و پێی راگه‌یاندن كاری جدی و پێویستی لەسەر دەكەن.
- ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی