پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ئەمڕۆ (28/8/2019) بێگەرد تاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە دیوانى وەزارەت پێشوازى کرد لە سەعدى ئەحمەد پیرە، ئەندامى مەکتەبى سیاسى و لێپرسراوى مەکتەبى پەیوەندییەکانى یەکێتـى نیشتمانیى کوردستان و وەفدێکى هاوڕێى، کە بە مەبەستى پیرۆزبایى و دەربڕینى هاوکارییى و هەماهەنگیی سەردانى وەزیرى کشتوکاڵیان کردبوو. لە دانیشتنێکدا سەعدى ئەحمەد پیرە، وێراى پیرۆزبایى کردن لە خاتوو بێگەرد بە بۆنەى دەستبەکار بوونى لە پۆستى وەزیرى کشتوکاڵ و هیواخوازى بۆ سەرکەوتنى کارەکانى لە پەرەپێدانى کەرتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو. رایگەیاند ئەزموونى کارى خۆى وەک وەزیرى کشتوکاڵى یەکەمین کابینەى حکومەتى هەرێم، دەخاتە خزمەت سەرخستنى کارەکانى وەزارەت و پشتیوانى خۆى بۆ پەرەپێدانى کەرتى کشتوکاڵ لە کوردستان دووپاتکردەوە. بەتایبەتیش کە وەک ئەو وتى لە کوردستاندا هەموو پێویستییەکانى کۆمەڵگایەکى کشتوکاڵى گەشەسەندوو لەبەردەستن و دەستى رەنگینى کارمان هەیە لە بوارى کشتوکاڵ و تەنیا هیممەت و پلانى دەوێ. وەزیرى کشتوکاڵ وێراى سوپاسگوزارى لە پاى پیرۆزبایى و پشتیوانى دەربڕینەکانى وەفدى میوان، دووپاتیکردەوە کە بەوپەڕى تواناوە کاردەکەن بۆ ئەوەى زەمینە بڕەخسێنن کشتوکاڵ ببێتە کەرتێکى برەودار و زۆرترین چاوى بازرگانان و وەبەرهێنانى ناوخۆییى و بیانى لەسەر بێت و ببێتە پایەیەکى ئابوورى گرنگ و سەرچاوەیەکى گرنگى دەستەبەرکردنى خۆشگوزەرانى بۆ جووتیارانى کوردستان.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی