بە مەبەستی لە نزیكەوە گفتوگۆكردن دەربارەی رەوشی كەرتی كشتوكاڵ لە پارێزگاكەو چارەسەركردنی ئەو كێشەو گرفتانەی كە دێنە بەردەم پرۆسەی كشتوكاڵ و دانانی میكانیزمێكی هاوبەش بۆ چارەسەركردنیان ،بەڕێزعەبدولستارمەجید وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ وئاودێری وئاژەڵداری وبەنداوەكان لە ئه نجومه نی پارێزگای سلێمانی كرد، لەدیدارێكدا كە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی ئامادەبوون ، چەندین بابەتی پەیوەست بە كشتوكاڵ و ئاودێری باسیان لێوەكرا، لەوانە سەرەتا لیژنەكە بڕیاری وەزارەتی تایبەت بە دانانی باج و قەدەغەكردنی بەروبوومی هاوردە لە دەرەوە، لە كاتی پێگەیشتنی بەروبوومی خۆماڵیی جووتیارانی بۆ پاراستنی بەرهەمەكانیان ئیجابیانە بەرزنرخاند،لەم رووەوەش وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە ئەم هەنگاوە سەركەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە و لیژنەی پسپۆڕو بە دواداچوونمان هەیە بۆ سەرپێچیكاران، ئینجا باسی لەو هەنگاوانە كرد كە وەزارەت لە پێناو ئەنجامدانی پێشكەوتن و پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ ناویەتی بە تایبەتیش لە رووی رێگەگرتن لە زێدەڕۆیی سەر زەویی كشتوكاڵ و سەرپێچییەكانی بیرلێدان و بەدواداچوونی كێشەی خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەڕ، دواتر شاندی میوان دەستخۆشی لە وەزارەتیان كردو هیوایان خواست كە وه زاره ت زیاتر هەوڵ بدات بۆ پێشخستنی ئەم كەرتە گرنگەو بەدواداچوونی كێشەكان و چارەسەركردنیان ، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پشتگیری خۆی دووپاتكردەوەو و ئاماژەی بەوە كرد روونیشی كردەوە كە ئەم جۆرە كۆبوونەوانە زۆر گرنگن و پێویستە كە بەردەوام بن بۆ زیاتر لە نزیكەوە ئاشنا بوون بە كێشەو گرفتەكانی جووتیاران.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی