كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
لەمیانی كۆبوونەوەی هەفتانەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەی جووتیاراندا... وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ لە كێشەی جووتیارانی قەراج و كەندێناوەو شەمامك دەكۆڵێتەوە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە وەزارەت زۆر بە جیددی و پەرۆشیی كاردەكات بۆ ئەوەی بەروبوومی دانەوێڵەی ئەم ساڵی جووتیارانی كوردستان لە گەنم و جۆ بە تەواوی و بە رێژەی دیاریكراوی جاران رادەستی سایلۆكان بكرێت نەك وەك ئەوەی بەغدا دەڵێت تەنیا 17% بێت كە ئەم رێژەی دوایی زیان بە جووتیاران دەگەیەنێت، ئەمەش یەكێك بوو لە كێشەكانی ئەم هەفتەیەی جووتیاران، كە لەمیانی كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاراندا بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە خرایە ڕوو، دوای بەخێرهێنانی جووتیاران و گوێگرتن لەكێشەكانیان وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە ئەوەی پێمان بكرێت بۆ ئەو بابەتە درێخی ناكەین، سەبارەت بە كێشەیەكی دیكە كە كۆمەڵێ جووتیار لە دەڤەرەكانی قەراج و كەندیناوەو شەمامك خستیانە ڕوو تایبەت بە دواخستنی وەرگرتنەوەی قەرزی كشتوكاڵی، بەڕێزیان راستەوخۆ پەیوەندیی بە وەزیری دارایی بەوەكالەت كردو جەختی لەوەو كردەوە كە ئەم داواكارییەی جووتیاران رەچاوبكرێت، ئەویش هاوكاریی وەزارەتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئەم كێشەیە دووپاتكردەوە، هەر لەمیانی كۆبوونەوەكەدا چەند هاووڵاتییەك لە گەرمیان پێشنیاری ئەوەیان كرد رێگەیان پێ بدرێت پڕۆژەی بەخێوكردنی مانگای شیردەر دروستبكەن، لەلای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە پێویستە بۆ دروستكردنی هەر پڕۆژەیەكی لەم شێوەیە رێنمایی و مەرجەكانی تەندرووستیی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری پەیڕەوبكرێت، دواتر ژمارەیەك لە جووتیاران باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزار و بیرلێدان كرد كە جەختكرایەوە ئەمە بەپێی رێنماییەكان ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێیان ڕاگەیاندرا وەزارەت بەپێی تواناو رێنماییەكان مامەڵە لەگەڵ هەموو كێشەكان دەكات و مافی هەموو لایەكیش دابین دەكرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 25/04/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 457 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department