بە سەرپەرشتی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتیی توێژینەوەو رێنمایی كشتوكاڵ و پلان و بەدواداچوون، كۆبوونەوەیكی فراوان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی توێژینەوەو رێنمایی كشتوكاڵی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەچوو، تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە رێكخستنی ئیداریی بەڕێوەبەرایەتییەكانی توێژینەوە و رێنمایی، هەروەها هەیكەلبەندیی و چالاككردنی بەڕێوەبەرایەتییەكان، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی لەوە كردەوە كە توێژینەوە و رێنمایی رۆڵی گرنگیان هەیە لە بواری پێدانی زانیاری و ئاشناكردنی جووتیاران بە پێشكەوتنی زانستی كشتوكاڵ، هاوكات هۆكارێكن بۆ زیادكردنی بەرهەم و چارەسەركردنی زۆربەی گرفت و كێشەكانی بەردەم پڕۆسەی چاندن، ئەمەو لە میانی كۆبوونەوەكەدا چەندین سەرنج و تێبینی و بۆچوون بۆ زیاتر كاراكردنی رۆڵی توێژینەوەو رێنمایی كشتوكاڵ لەلایەن ئامادەبووانێەوە خرایەڕوو.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی