كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
مەرجەكانی هاوردە كردنی بنەتۆی گەنمی باوەڕپێكراو بۆ وەرزی چاندنی 2016-2017 لە لایەن كۆمپانیاكانی كشتوكاڵی :

1- دەبێت بە پێی رێنمایی ژمارە (3) ساڵی 2014 بێت كە تایبەتە بە هاوردە كردنی بنەتۆی سەوزەو دانەوێڵە لە هەرێمی كوردستان –عێراق . 2- تەنیا جۆری گەنمی وورد (نان ) رێگای پێدەدرێت . 3- بە پێی بڕگە (2) لە ماددەی چوارەم لە رێنمایی سەرەوە كە دەڵێت ( دەبێت بنەتۆیەكە لە كۆمپانیای یان دەزگای رەسەنی خۆی هاوردە بكرێت . بۆ سەلماندنی رەسەنایەتی و نەبوونی لایەنی دیكەی بەرهەمهێن دەبێت ئەم بڕوانامانەی لەگەڵدابێت ( International Seed Testing Association ISTA ) هەروەها (سەرچاوە ORIGIN CERTIFICATION ،سەلامەتی تەندروستی PHYTOSANITORY CERTIFICATION ) كە ئەم دوانەیان پشتراستكرابێت لە لایەن دیوانی وەزارەتی پەیوەنداری ئەو وڵاتە و بالوێزخانە یاخود قونسڵخانەی عێراق یان نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان وە بە زمانی ئینگلیزی نوسرابیت . . 4- دەبێت كۆمپانیای بەرهەمهێن بەڵگەی پێویست بداتە ئەو كۆمپانیانەی هەرێم یان كە گرێبەستیانی لەگەڵدا هەیە و پەسەند كرابێت لەلایەن باڵوێزخانە یاخود قونسڵخانەی عێراقی یاخود نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو وڵاتە بەمەرجێك وەرگێڕانی فەرمی بۆ كرابێت . 5- بۆ هەر نوسراوێكی رەزامەندی هاوردە كردن تەنیا بڕی ( 5000 ) پێنج هەزار تەن رێگەی پێدەدرێت ، پاشان دەكرێت نوسراوی دیكەی رەزامەندی بۆ هەمان كۆمپانیا بكرێت پاش دڵنیا بوون لە هاتنە ژوورەوەی گشت بڕی پێشوو . 6- بە پێی بڕگە (1) ی ماددەی هەشتەم لە رێنماییەكانی سەرەوە لە كاتی هاتنە ژوورەوەی بۆ ناو هەرێمی كوردستان بەشی بەرهەم هێنان و پەسەند كردنی بنەتۆ هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پشكنینی پێویست . 7- دادگاكانی كوردستان تەنیا شوێنە بۆ یەكلا كردنەوەی هەر كێشەیەك سەرهەڵبدات .

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 20/07/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 756 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department