كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ و شاندی كۆماری ئیسلامی ئێران هاوڕابوون لەسەر زیاتر كۆنتڕۆلكردنی كەرەنتینەكانی كشتوكاڵی و ئاژەڵی لەنێوان هەردوولا

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە شاندێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كە لە بەڕێزان ئاغای دكتۆر باغستانی سەرۆكی پاراستنی رووەك لە وەزارەتی كشتوكاڵی ئێران و ئاغای زارعی بەرپرسی هۆبەی ئابووری لە كونسوڵخانەی تاران لە هەرێمی كوردستان پێكهاتبوو، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان و باخداری و دارستان لە وەزارەت ئامادەی بوون، سەرەتا ئاماژە بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و تاران كرا لە هەموو روویەكەوە بە تایبەتیش لە رووی كشتوكاڵەوە دوای ئەوەی لە ساڵی 2015 یاداشتنامەی لێكگەیشتن لە نێوان وەزارەتی كشتوكاڵێ هەرێم و كۆماری ئیسلامی واژۆكرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ كاراكردنی ناوەڕۆك و بڕگەكانی ئەو یاداشتنامەیە، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا ئاماژە بە خاڵێكی دیكە كرا تایبەت بە هەماهەنگیی لە رووی كەرەنتینەی سەر سنوور بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی و ئاژەڵی، شاندی میوان داوای كرد كە لەمەودوا راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستانەوە بڕوانامەی سەلامەتیی تەندروستیی بدرێت بەو بازرگانانەی كە بەرهەمەكان بۆ ئێران هەناردەدەكەن، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو پێشنیارە دەربڕی و لە هەمان كاتیشدا هاوڕا بوو لەگەڵیدا، تاكو ئاڵوگۆڕیی بازرگانی بەرهەمەكانی كشتوكاڵ زیاتر تەندروست و رێكبخرێت، شاندی میوان باسیان لە هەماهەنگی كرد لە رووی دارستانەوە لەگەڵ هەرێمی كوردستان و لەم بوارەشدا بەڵێنیان دا كە ئەم پەیامە بگەیەننە دامەزراوەی دارستان لە كۆماری ئیسلامیی ئێران و لەنزیكەوە بەدواداچوونی بۆ بكەن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 28/02/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 514 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department