كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
هاوردەی گۆشتی مریشك لەدەرەوە بۆ هەرێمی كوردستان بە رێژەی50% كەم دەكرێتەوە

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاری دا كە بڕی گۆشتی مریشكی هاوردە لە دەرەوە بۆ هەرێمی كوردستان بە رێژەی 50% كەم بكاتەوە، دكتۆر ئەنوەر عومەر قادر بەڕێوەبەری گشتی پلان و بەدواداچوون و وتەبێژی وەزارەت لەم رووەوە رایگەیاند: وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی مریشكی خۆماڵی كە لەم ماوەیەدا نرخی زۆر هەرزان بووەو بۆ ئەوەی خاوەن كێڵگە پەلەوەڕیییەكان زەرەرمەند نەبن، بڕیاری دا گۆشتی مریشكی هاوردە لە دەرەوە بۆ ناو هەرێمی كوردستان بە رێژەی 50% لەو بڕەی پارێزگاكان داوای دەكەن بۆ بازاڕ كەم بكرێتەوە، وتەبێژی وەزارەت ئاماژەشی بەوە كرد كە رێگەش دەدرێت هەر بۆ رەچاوكردنی بەرژەوەندیی خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر بە هەناردەكردنی بەرهەمی مریشكی خۆماڵی هەرێمی كوردستان بۆ پارێزگاكانی عێراق.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 08/01/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1268 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department