كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
قونسڵی هۆڵەندا لە هەولێر خوازیارە پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەرووی كشتوكاڵییەوە لەگەڵ هەرێمی كوردستان زیاتر پەرەی پێبدرێت

بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی شاندێكی وەزارەت سەردانی قونسڵخانەی شانشینی هۆڵەندای لە هەرێمی كوردستان كرد، لەلایەن جۆن ڤان دێر ئاندی قونسڵی گشتییەوە پێشوازی كران، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئامانجی ئەو سەردانەی باس كرد كە تایبەت بوو بە هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هۆڵەندا لە بواری كەرتی كشتوكاڵدا، دووپاتیشی كردەوە كە هۆڵەندا وڵاتێكی پێشكەوتووی كشتوكاڵییەو دووەم وڵاتیشە لە سەر ئاستی جیهان لە رووی هەناردەكردنی بەروبوومەكانی كشتوكاڵ و ئێمەش لە كوردستان خوازیارین سوود لە ئەزموونی پێشكەوتووی كشتوكاڵی ئەو وڵاتە وەربگرین، لەم رووەو ئاماژەی بە هاتنی گروپی ئیرس گروپی هۆڵەندی سەر بە وەزارەتی ئابووریی هۆڵەندا كرد كە لە دوو پسپۆڕی كشتوكاڵی پێكدێن و بەنیازن سەنتەرێكی راهێنانی كشتوكاڵی لە كوردستان دابمەزرێنن بۆ پێشخستنی بوارەكانی كشتوكاڵ و لەمەشدا جەختی كردەوە كە وەزارەت هەموو كارئاسانییەك پێشكەش بەو گروپە دەكات، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی هەرێمی كوردستان كرا لەم بارەوە قونسڵی گشتیی هۆڵەندا ستایشی رەوشە ئەمنییەكەی كوردستانی كرد بە بەراورد لەگەڵ شوێنەكانی دیكە كە زۆر ئارامە و ئەوەش وا دەكات زیاتر كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی هان بدرێن تا بێن و بەشداری لە بووژاندنەوەی ژێرخانی هەرێمدا بكەن، دووپاتیشی كردەوە كە كردنەوەی قونسڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر هەنگاوی یەكەمە بەرەو پێشخستنی پەیوەندییەكان و ئاماژەشی بەوە كرد كە حكومەتەكەی لە هەوڵی كەمكردنەوەی ئاستی نوێنەرایەتیی كردنی باڵیۆزخانەكانییەتی لە جیهاندا، بەڵام بۆ هەرێمی كوردستان بە پێچەوانەوە حەزدەكات زیاتر پەرەی پێ بدات ئەویش بە رەچاوكردنی رەوشە سەقامگیرە ئەمنییەكەو كرانەوەی هەرێم زیاتر بەرەو بەتینكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتەكەیدا، لە لایەكی دیكەوە قونسڵی گشتی هۆڵەندا روونی كردەوە كە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا ساڵیادی لە دایكبوونی شای هۆڵەندایە بۆیە داوای كرد وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە رێوڕەسمی ئەم یادەدا لە قونسڵخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر ئامادەبێت، هەر لەم سەردانەدا جۆن ڤان دێر ئاندی ئاماژەی بەوەكرد كە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵدا وڵاتەكەی بە شێوەیەكی فراوانترو جیاواز لە ساڵانی پێشتر بەشداریی لە پێشانگای نێودەوڵەتیی كشتوكاڵدا دەكات، لە كۆتایی سەردانەكەدا جەختكرایەوە لەسەر زیاتر بەرەوپێشبردنی هاوكاریی و هەماهەنگی لە رووی كشتوكاڵەوە لە نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی هۆڵەندا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 20/04/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 590 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department