كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ پێشوازی لە وەفدێكی كونسوڵخانەی ئەمریكی كرد

خاتوو (بێگەرد تاڵەبانی) وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، پێشوازیكرد لە وەفدێكی كونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێر بەسەرۆكایەتی (ئەلیزابێس رۆزنستۆك سیلەر)جێگری كونسوڵی گشتی و خاتوو(ماریسا سمیس)گەورە بەرپرسی ئابوری كونسوڵخانەی ئەمریكا. لە دیدارێكدا كە ئەمڕۆ(6/8/2019)لە دیوانی وەزارەت بەڕێوە چوو، گفتوگۆكرا دەربارەی پلانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ چوارساڵی داهاتووی وەزارەتەكە لە پێناو پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ئەو كێشە و لەمپەرانەی لە بەردەم پەرەپێدانی كشتوكاڵ هەیە لە هەرێمی كوردستان، هەروەك باس لە هەماهەنگی و هاوكاری هەردوولا كرا لە بواری كشتوكاڵ و داوا لە بەرپرسانی كونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكان كرا هانی كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی وڵاتەكەیان بدەن بۆ ئەوەی لە هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی كشتوكاڵ وەبەرهێنان بكەن بەتایبەتیش لە كایەی بەخێوكردنی مانگای شیر و گۆشت و بەرهەمهێنانی ئالیك.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 06/08/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 601 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department