تایبەت بە ئامێرە پێشكەوتووەكانی كشتوكاڵی و ئاودێری وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: دەرگا بەڕووی كەرتی تایبەت دەكەینەوە ئەمڕۆ هەینی 17/1/2020، شاندی حكومەتی هەرێم لە هەرێمی پۆَڵۆنیای مەزن بەشداریكرد لە پێشەنگای كشتوكاڵی، سەرۆكی شاندەكەش دەڵێت، دەرگا بەڕووی كەرتی تایبەت دەكەینەوە بۆ هاوردەكردنی ئامێرە پێشكەوتووەكانی كشتوكاڵی. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەمیانی بەشداریكردنی لە پێشەنگاكە وتی " پێشكەوتنەكانی زانست لەكەرتی كشتوكاڵی و ئاودێری تێكەڵكردنی لەگەڵ توانا و شارەزای جوتیارانمان پایەكی گرنگی كارکردنمانە". سەرۆكی شاندی حكومەتی هەرێم باسی لەوەشكرد، بەپێی توانای دارایمان كاری جدی دەكەین بۆ هاوردەكردنی نوێترین ئامێرەكانی كەرتی كشتوكاڵ و ئاو، هەروەها ئاسانكاری پێویستیش بۆ كەرتی تایبەت دەكەین بۆ ئەوەی سوود لە پێشكەوتنەكانی زانست لەبواری كشتوكاڵی وەربگرن. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەشڵێت، بەشداریكردنمان لەم پێشەنگایە دەرفەتێك بوو بۆ ناسینی كۆمپانیا گەورەكانی تایبەت بە دروستكردنی ئامێرە زیرەكەكانی كشتوكاڵی و ئاودێری لەپێناو ئاسانكاری بۆ جوتیاران. شاندی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیر كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێكهاتووە لە سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و ژووری بارزگانی كوردستان.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی