كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
وەزیری كشتوكاڵ: دەستەبەری بازاڕ بۆ بەرهەمی كشتوكاڵ كاری لە پێشینەمان دەبێت

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم دووپاتی كردەوە: دەستەبەركردنی بازاڕی پێویست بۆ بەرووبوومی جوتیارانی كوردستان لەكارە هەرە بنەڕەتیەكانی و لەپێشینەكانی وەزارەت دەبێت، ئەویش لە ڕێگەی دروستكردنی هەرچی زیاتری كۆگای گەورەی ساردكەرەوە و عەلوەی مۆدێرن و هەروەها گەشە پێدانی پیشەسازی خۆراكی. راشیگەیاند كە وەزارەتەكەی كۆشش دەكات بۆ ئامادەكردنی پلانی ساڵانەی تایبەت بە داچاندنی بەرووبوومی كشتوكاڵی بە گوێرەی پێویستی بازارەكان، ئەمەش لە ڕێگەی ئاشكراكردنی داتای زانستی لە بارەی پێویستی بەكاربردنی هەر بەر هەمێكی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان وهاندانی جوتیاران بۆ رەنێوهێنانی بەرهەمی هەمە چەشنەی كشتوكاڵی و دووركەوتنەوە لە پشتبەستن بە چەند بەرووبوومێكی سنووردار. بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو ئەمرۆ (29ێ تەموز) لەدیوانی وەزارەت پێشوازی لە جوتیاری نمونەیی(ئازاد هەڵەبجەیی)كرد و ستایشی كار و چالاكییەكانی ئەو جووتیارەی كرد كە لە كێڵگەكانی خۆیدا ساڵانە چەندین كاری ناوازە لە بواری بەرهەمی كشتوكاڵیدا ئەنجامدەدات و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و پشتیوانی وەزارەتیشی بۆ سەرخستنی كارەكانی دووپات كردەوە و سوپاسی ئەو جوتیارە نمونەییەی كرد كە هاوكاری جووتیاران و خاوەن باخەكانی كوردستان دەكات لە گواستنەوەی ئەزموونەكانی لە بواری باخداری و بەروو بوومی كێڵگەیی و سودمەند كردنیان لە ئەزموونەكانی خۆی. لای خۆیەوە جوتیارە نمونەییەكەی پارێزگای هەڵەبجە وێرای نیشاندانی چەندین بەرهەمی كێڵگەكانی خۆی، داوایكرد وەزارەتی كشتوكاڵ گرنگی بە جۆر و هەمە چەشنی تۆوی بەرووبومە كشتوكاڵیەكان بدات. هەروەك باسی لە گرنگی زیاد كردنی بەرووبوومی سروشتی (ئۆرگانی)كرد لە كوردستان و كەمكردنەوەی بە كارهێنانی پەینی كیمیایی و مادەدە قڕكەرە كیمیاییەكان لە كێڵگە و باخەكان، ئەمەش لە پێناو دەستەبەركردنی بەرووبووم و خۆراكی كشتوكاڵی تەندروست بۆ خەڵكی كوردستان. داوایشی لە وەزیری كشتوكاڵ كرد توێژەرانی وەزارەت لە رووی زانستییەوە بەدواداچون و توێژینەوە لە سەر كارەكانی بكەن، چونكە وەك خۆی وتی ئەو پسپۆڕی بواری كشتوكاڵ نییە و كارەكانی زادەی بیر و تاقیكردنەوەی ڕۆژانەی خۆیەتی لە ناو كێڵگەكانی . وەزیری كشتوكاڵ دڵنیایی كردەوە كە داواكاریەكانی لە بەر چاودەگرن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 29/07/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 172 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department