ئەمڕۆ بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی بەڕێوەبەری گشتی دیوان و ژمارەیەك لە كارمەندانی وەزارەت سەردانی هێڵی شەڕی پێشمەرگەی كوردستانی لە میحوەڕی گوێڕ كرد، سەرەتا لە گوندی شەمشولە لەلایەن بەڕێز جەمال مورتكە بەرپرسی هێزی پاراستنی هەولێر لە گوێڕو ژمارەیەك لە ئەفسەروپلەدارانەوە بەگەرمیی پێشوازی كران، بەڕێز مورتكە سوپاسی وەزیری كرد و كورتەباسێكی سەبارەت بە رەوشی شەڕ لە میحورەكە و نەبەردیی و خۆڕاگریی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش خستەڕوو و دووپاتی كردەوە كە ورەی پێشمەرگە زۆر بەرزەو هەموو كاتێك ئامادەن بۆ بەرگریی كردن لە خاك و گەل قوربانیی بدەن، دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندن عەبدولستار مەجید روونی كردەوە كە هاتوون تاكو لەنزیكەوە بە برا پێشمەرگەكان و رۆڵی خەبات و بەرخودانیان ئاشنابن و ئەمەش بەشێكە لە ئەركی نەتەوەیی و نیشتمانی و هەموو هاووڵاتییەكی ئەم كوردستانەش قەرزاری هەڵوێستی خۆڕاگری و قوربانیدانی پێشمەرگەیە، ئاماژەشی بەوە كرد كە ئەو بڕە هاوكارییەی مریشك و هێلكە كە بۆ پێشمەرگە هێناویانە بە هاوكاریی كۆمپانیای پەلەوەڕی شیمالە، دواتر سەردانی بەرەكانی پێشەوەی شەڕی لە میحوەڕی گوێڕ كرد و چاوی بە ژمارەیەك لە برا پێشمەرگەكان كەوت و سوپاس و پێزانیی خۆی و شاندی یاوەریی پێشكەش كرد بۆ ئەو هەڵوێستە جوامێرانەی پێشمەرگە كە بە ورەی پۆڵایینەوە بەرگری لە خاك و گەلی كوردستان دەكەن بەرامبەر هێزی تیرۆریستی داعش، دواترسەردانی بارەگای فەرماندەیی پێشمەرگەیان لە مەلاقەرە كردو لەلایەن بەڕێز سیروان بارزانی سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور و گوێڕ بە گەرمی پێشوازی كران، لە نزیكەوە گوێی گرت لە پوختەیەك لە چالاكی و خۆڕاگری پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕدا، شایانی باسە لەم سەردانەیدا بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو 5000 مریشك و 2500 سێت هێلكەی لە هەردوو میحوەڕ بەسەر پێشمەرگەدا دابەشكرد.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی