كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:57 AM
كۆمپانیای تابلیەی ئێرانی ئامادەیە چەند پڕۆژەیەكی ئاودێریی لە كوردستان جێبەجێ بكات

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە شاندێكی كۆمپانیای تابلیەی ئێرانی بە سەرۆكایەتی ئاغای مەنوچەر نەورۆزی بەڕێوەبەری رێگە پێدراوی كۆمپانیاكەو ئەندامێتیی ئاغای ناسری بەڕێوەبەری لقی سلێمانی و ئەندازیاری كۆمپانیا ئاغای حەمیدی و ژمارەیەكی دیكەی بەرپرس لە كۆمپانیای ناوبراو، لە دیدارێكدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی پلان و بەدواداچوون و باخداری و دارستان لە وەزارەت ئامادەی بوون، باس لە ئامانجی سەردانەكە كرا كە تایبەت بوو بە ئەركی كۆمپانیای تابلیەی ئێرانی بۆ دروستكردنی بەنداوو پڕۆژەی ئاودێری لە كوردستان، سەرۆكی شاندەكە ئامادەیی كۆمپانیاكەی دووپاتكردەوە بۆ بەجێهێنانی پرۆژەی ئاودێری، لەلای خۆیەوە عەبدولستار مەجید روونی كردەوە كە چەند پڕۆژەیەكی بەنداوی ستراتیژی لە هەرێمی كوردستاندا هەن دیزایین كراون و تا ئێستا تەواونەكراون، مەبەستیشمان بەشداریكردنی كۆمپانیاكەیە لە تەواوكردنیان بە تایبەتیش پێویستی هەرێم بە سوودوەرگرتن لەو پڕۆژانە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەباو بەراوكردنی رووبەرێكی زۆری زەویی كشتوكاڵی، ئامانجی وەزارەتیش بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراك و ئاوە بۆ هەرێمی كوردستان، وەزارەتیش ئامادەیە پڕۆپۆزەڵی ئەو پڕۆژانە رادەستی كۆمپانیاكە بكات تاكو لە نزیكەو دیراسەیان بكات و بە هاوكاریی وەزارەت بەشداریی جێبەجێكردنیان بكات، هەردوو لاش هاوڕابوون كە ئەم پڕۆژانە بە قەرزی درێژخایەن تەواوبكرێن بە رەزاەندیی ئەنجومەنی هەرێمی كوردستان بۆ ئاشنابوون بە میكانیزمی جێبەجێكردن و تێچووەی گشتیی ئەم پڕۆژانە، تاكو دواتر گرێبەست بكرێت و بخرێتە واری جێبەجێكردنەوە. شایانی باسە كۆمپانیای تابلیەی ئێرانی تا ئێستا چەندین پڕۆژەی ئاودێریی لە وڵاتانی جیهاندا جێبەجێیان كردووە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 17/10/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1539 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department