وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستخۆشی لە كۆمپانیای ئەنوەرئەتروشی كرد كە بە نیازە تراكتۆری جۆری فیاتی ئیتاڵی لە كوردستان بخاتە بازاڕەوە، لە میانی دیدارێكی بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ئەنوەر ئەتروشی خاوەنی كۆمپانیای بەرهەمهێنانی تراكتۆری فیات، بەڕێزیان ئاماژەی بەو هەنگاوە كرد كە دەبێتە فاكتەرێك بۆ یارمەتیدانی جووتیاران و ئاشناكردنیان بە شێوەی پێشكەوتووی تراكتۆری جۆری فیاتی ئیتاڵی، جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە ئەم بەرهەمە بە شێوەیەك بێت كە لە خزمەت و توانای جووتیاراندا بێت، خاوەن كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوە كرد كە ئەوان وەك كۆمپانیا لە ساڵی 2017 یەكەم بەرهەمی تراكتۆری جۆری فیاتی ئیتاڵی دەخاتە بازاڕەوە، ئەم كۆمپانیایەش لە سەر رووبەرێكی زەوی لە پارێزگای دهۆك لەنێوان سێمێل و زاخۆ دادەمەزرێت، سەرەتا 500 تراكتۆر بەرهەم دێنێت، زیاتر روونیشی كردەوە كە بۆ هاوكاریكردنی جووتیاران كۆمپانیاكە بە پێشەكییەكی كەم و بە قیست تراكتۆر بە جووتیاران دەدات، ئاماژەی بەوەش كرد كە وێڕای بەرهەمەكە سەرجەم ئامڕازی یەدەگ و پێداویستیی تراكتۆر دەستەبەر دەكات.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی