كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: داوامان لە بەغدا كردووە نرخی كڕینەوەی گەنمی جووتیاران لە سایلۆكان وەك پار بمێنێتەوە

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پەیوەندی بە بەغداوە كردووە، كە ئەم ساڵیش لە كاتی بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان و كڕینەوەی لە لایەن سایلۆكانەوە هەر وەك ساڵی رابردوو نرخەكەی وەك خۆی بمێنێتەوە، دكتۆر ئەنوەر عومەر قادر بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون و وتەبێژی وەزارەت ئەمەی پشتڕاست كردەوەو رایگەیاند: كە گفتوگۆ لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدڕاڵ و لایەنی پەیوەندیدار لە ئارادایە بۆ دانانی نرخێكی تازەی كڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەم ساڵ، لەم بارەوە روونی كردەوە كە لەبەر ئەوەی بەروبوومی گەنم ماددەیەكی گرنگی سەبەتەی خۆراكە بۆ سەرجەم خەڵك و لەبەر ئەوەی بەرهەمی گەنم ساڵانە لە هەرێم زیاددەكات و ئامانجیشمان گەیشتنە بە خودبژێوی لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە نووسراوی ژمارە 3120 لە 7/4/2015 كە بۆ وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵی ناردووە، داوای كردووە ئەم ساڵیش لە كاتی بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان و كڕینەوەی لە لایەن سایلۆكانەوە هەر وەك ساڵی رابردوو نرخەكەی وەك خۆی بمێنێتەوە، ئەگەر زیادیش نەبێت كەم نەكرێتەوە.لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوەكرد كە ئەم هەوڵەی وەزارەت لە پێناو خزمەتكردنی جووتیاران و بووژاندنەوەی ژێرخانی ئاسایشی خۆراكی كوردستانە كە گەنمیش بە ماددەیەكی سەرەكیی ئەم ژێرخانە دادەنرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 08/04/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 944 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department