كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
ئەم هەفتەیەش لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران لە چەندین كێشەو داواكاریی كۆڵییەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران لە دیوانی وەزارەت، سەرقاڵی گوێگرتن و بەدواداچوونی كێشەو داواكارییەكانی جووتیارو خاوەن پڕۆژەكانی كشتوكاڵی بوو، لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیارو بەرهەمهێن و فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی وەزارەت كۆبۆوە، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە وێڕای بە خێرهێنانی ئامادەەبووان باسی لە بڕیارەكەی وەزارەت كرد كە لە رۆژی یەكی ئەم مانگەوە جێبەجێ كرا تایبەت بەوەی كە لەمەودوا بە هیچ شێوەیەك رێگە نادرێت لە سەرجەم بازاڕو شوێنەكانی فرۆشتنی مریشكدا ئەو مریشكانە بفرۆشرێن كە كێشیان لە دوو كیلۆ زیاترە، واتا تا كێشی دوو كیلۆ رێگە پێدراوە، دەربارەی هۆكارو سوودەكانی ئەم بڕیارەش روونی كردەوە كە بەپێی هەموو توێژینەوە زانستی و ستانداردەكانی جیهان دەركەوتووە ئەو مریشكانەی كە كێشیان لە سنووری دوو كیلۆدایە، لەرووی تەندروستییەوە بۆ هاووڵاتیان بە سوودە، هەروەها ئەم بڕیارە سوودیشی بۆ خاوەن پڕۆژەكانی پەلەوەڕ هەیە لە رووی ئابوورییەوە بە تایبەتیش كە دەتوانن ژمارەی وەجبەی بەخێوكردن واتا دانانەوەی جووجەڵە لە كێڵگەكان لە جاران زیاتر بكەن، هاوكات ئاماژەی بەوە مكرد كە لەبەرنامەدایە پڕۆژەیەك ئامادەبكرێت تایبەت بە كڕینەوەی مریشكەكانی كێڵگە پەلەوەڕییەكان تاكو خاوەنەكانیان زەرەرمەند نەبن، دواتر گوێی لە داواكاری و كێشەی جووتیاران گرت لەوانە پەیوەست بە زەویی كشتوكاڵی و كێشەی تەسویەو تەملیكی زەوییە بەردەڵانییەكان، هاوكات داواكاری جووتیارێك بە رێگەدان بە دامەزراندنی پڕۆژەی شیرەمەنی دوای چارەسەركردنی كێشەكە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، هاوكات ئاماژە بەو رێنماییانە كرا كە لە وەزارەت دەردەچن تایبەت بە بیرلێدان و تەسویەو تەملیك ، ئەمەو چەندین كێشەو داواكاریی خرانە بەرباس و رێگەچارەیان بۆ دەست نیشانكرا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 05/05/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 932 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ڤيديۆى تايبه‌ت به‌مبابه‌ته‌


ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department