ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران لە دیوانی وەزارەت، چاوی بە ژمارەیەك جووتیارو بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی كەوت، لە كۆبوونەوەكەدا بەر لەوەی لیژنەكە گوێ لە ئامادەبووان بگرێت و لە داواكاری و كێشەكانیان بكۆڵێتەوە، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رۆشنایی خستە سەر خاڵە گرنگەكان و ئەو رێنماییانەی كە لە بەرژەوەندیی جووتیاران دەرچوون ، دواتر چەندین كێشە وداواكاری لەلایەن جووتیارانەوە خرانەڕوو لەوانە پەیوەست بە زەویی كشتوكاڵی و كێشەی تەسویەو تەملیكی زەوییەكان، هاوكات داواكاری جووتیاران بە رێگەدان بە لێدانی بیر ، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە ئەم جۆرە بیرلێدانە دەبێ بەپێی رێنماییەكان بێت چونكە بە پێچەوانەوە كاریگەریی دەبێت بۆ سەر ئاستی ئاوی ژێر زەوی و زیان گەیاندن بە پڕۆژە كشتوكاڵییەكان، هاوكات چەندین كێشەو داواكاریی دیكە خرانە بەرباس و رێگەچارەیان بۆ دەست نیشانكرا.ئامادەبووان ستایشی وەزیر و لیژنەكەیان كرد كە هەموو سێ شەمموان لە نزیكەوە لە كێشەو گرفتی هاووڵاتیان دەكۆڵنەوەو رێگەچارەی گونجاویان بۆ دەدۆزنەوەو هیوایان خواست ئەم جۆرە كۆبوونەوانە بەردەوام بن تاكو زۆربەی ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە