كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:02 AM
وەزارەتى کشتوکاڵ و دەستەى وەبەرهێنان نەخشە ڕێیەکى نوێی وەبەرهێنان لە کوردستان ئامادە دەکەن

بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو رایگەیاند: وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لەگەڵ دەستەى وەبەرهێنان رێککەوتوون لەسەر پرۆژەیەکى هاوبەش کە بریتییە لە داڕشتنى نەخشەڕێیەکى نوێی وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان و بە پێى پرۆژەکە هەموو ئەو پرۆژانەى پێویستن بۆ هەرێمى کوردستان لە بوارى وەبەرهێنان هەڵسەنگاندن و پرۆپۆزەڵ و دەرخستەکانیان ئامادە دەکرێت و دەخرێتە بەردەست وەبەرهێنەرانى ناوخۆیی و بیانى. سەبارەت بە گرنگى پرۆژەکەش ئاماژەى بۆ ئەوە کرد: بەردەست بوونى هەڵسەنگاندنى هەمەلایەنەى هەر پرۆژەیەکى پێویست و ئامادەیی پلانى تەواوى پرۆژەکە ئاسانکارییەکى زۆر دەکات بۆ وەبەرهێنەران و هەم لە رووى تێچووى دەرخستە و هەم لە رووى دەستنیشان کردن و دابین کردنى زەوى بۆ پرۆژەکان و هەمیش کاتێکى زۆر بۆ حکومەت و وەبەرهێن دەگەڕێنێتەوە و بە گشتى ئەو پرۆژەیە پرۆسەى وەبەرهێنان خێراتر دەکات. ئەم وتانەى وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، لە میانى پێشوازى کردنى لە ژمارەیەک خاوەن کارى وڵاتانى کەنداوى عەرەب و هەرێمى کوردستان هات، کە ئەمڕۆ (٢٨/١/٢٠٢٠) لە دیوانى وەزارەت، لەگەڵ وەزیرى کشتوکاڵ کۆبوونەوە. مەبەستى سەردانەکەیان بریتى بوو لە دۆزینەوەى دەرفەتى وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان لە هەردوو بوارى کشتوکاڵ و دروستکردنى بەنداو و پرۆژەى ئاودێرى. وەزیرى کشتوکاڵ جگە لە پێدانى بەرچاو روونى سەبارەت بە دەرفەتەکانى وەبەرهێنان لە بوارى کشتوکاڵ و بەنداوەکان، پرۆپۆزەڵى ژمارەیەک پرۆژەی پێشکەش کردن و دووپاتى کردەوە کە حکومەتى هەرێم ئەو پەڕی کارئاسانیان بۆ دەکات. هەروەک ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، کە وەزارەتى کشتوکاڵ و دەستەى وەبەرهێنان و چەند دامەزراوەیەکى ترى حکومەتى هەرێم هەوڵى دەستە جەمعیان هەیە بۆ هەمووار کردنەوەى یاسای وەبەرهێنان بە ئاراستەى هەرچى زیاتر ئاسانکاریی کردن بۆ وەبەرهێنەران و پاراستنى ماف و دەستکەوتەکانیان، بەو جۆرەى هەم ئاستى وەبەرهێنان لە کوردستان زیاد بکات و بە سوود و قازانجى خەڵک و حکومەتى هەرێم و وەبەرهێنەرانیش بشکێتەوە. خاوەن کارەکانى بەشدار لەو دیدارەدا سوپاى وەزیرى کشتوکاڵ و زانیارى و روونکردنەوەکان و بەتایبەتیش پێشکەش کردنى دەرخستەى پرۆژەکانیان کرد و رایانگەیاند: بە دڵنیاییەوە خوازیارى وەبەرهێنانن لە کوردستان و لە داهاتووى نزیکدا چەند پرۆژەیەک هەڵدەبژێرن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 28/01/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 72 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department