كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
وەزیری كشتوكاڵ و لیژنەی باڵای ئەوقاف بۆ گفتۆكردن لەسەر رێخستنەوەی گوتاری ئایینی كۆبوونەوە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی باڵای ئەوقاف لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی و ژمارەیەك لە بەڕێزان زانایانی ئایینی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە قسەكردن لەسەر رێكخستن و چاككردنی گوتاری ئایینی و پەیوەندیی خەڵك و میدیاكان بەم بابەتەوە، سەرەتا دكتۆر بەشیر حەداد سەرۆكی لیژنەكە ئامانجی بابەتەكەی بەتێروتەسەلی خستەڕوو، ئاماژەی بە راسپاردەكانی كۆنفرانسی ئەم دواییەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی كرد تایبەت بە چاكسازیی لە گوتاری ئایینیدا كە ژمارەیەكی زۆری زانایانی ئیسلامی لە هەموو لایەنەكان و شارەزایانی بواری ئاینی ئیسلامی تێیدا ئامادەبووبوون، لەم كۆنفرانسەدا چەندین راسپاردە دەرچووبوون و لیژنەیەك پێكهات بۆ جێبەجێكردنی ئەو راسپاردانە، ئەوەشی روونكردەوە كە ئەوان وەك لیژنەی باڵای ئەوقاف پێشنیاریانێ كردووە كە هەفتانە سێ وتار لە سایتی وەزارەت بڵاوبكرێنەوەو مامۆستایانی ئایینی دەتوانن یەكێك لەو ناونیشانانە هەڵبژێرن بۆ خوێندنەوەیان وەك گوتار لە رۆژانی هەینیدا، جەختیشی لەوە كردەوە كە نابێ لە گوتارە ئایینییەكاندا تەشهیركردن و سووكایەتی بە هیچ كەسایەتی و لایەنێك بكرێت، روونیشی كردەوە كە لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیریش كۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی میدیاكان بە بیستراوو بینراوو خوێنراو ئاگاداربكەنەوە كە رێگەنەدەن تەشهیر بە ئایینی ئیسلام و ئازادییە گشتییەكان بكرێت، لەلای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەم كۆبوونەوانەی بە هەنگاوی گرنگ لە قەڵەم دا بۆ بەهێزكردنی گوتاری ئایینی، هەروەها بۆ دانانی زێدەڕۆیی و جەختیشی لەسەر بایەخدان بە رەوشت و داب و نەریتی كوردەواری و پەیوەندی و بەها رەسەنە كۆمەڵایەتییەكان كردەوە كە رەنگدانەوەی لە گوتارەكاندا هەبێت، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە لیژنەكە دوای كۆبوونەوە لەگەڵ زاناینی ئیسلامیی لایەنەكان نوێنەریان بۆ بەشداری كردن لە لیژنەكە دەست نیشان بكەن تاكو دواتر بە كۆدەنگیی شەن و كەوی راسپاردەكانی پڕۆژەكە بكەن، هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بە خاڵێكی دیكەی گرنگ درا ئەویش كردنەوەی پەیمانگایەك بۆ راهێنان و شیاندنی وتاربێژان بوو تاكو هەم بۆ بەهێزكردنی ئەداو هەمیش بۆ رێكخستنی گوتارە ئاینییەكان سوودی لێ ببینرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 27/02/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 984 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department